کشانەوەی ئەمەریکا و دۆخی عێڕاق.

کشانەوەی ئەمەریکا و دۆخی عێڕاق.

دوای ئەوەی کە لە ۳ی کانوونی دووەم(۱)۲۰۲۰ بە فەرمانی دۆناڵد تڕامپ قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودس،ئەبوو مەهدی مهندس جێگری فەرماندەی دەستەی حشدی شەعبی لە بۆردمانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بە غداد کوژران.


دوای ئەوەی ناڕەزایی زۆر لە لایەن ئێران و شەقامی شیعی لە عێڕاقی لێکەوتەوە ئەوە بوو پەڕلەمانتارانی عێڕاق لە ژێر گووشاری شەقامی شیعی و حشدی شەعبی چەند کەسایەتیەک لێکەوتەوە ئەوە بوو پەڕلەمان بە یاسایەک بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا خاکی عێڕاق جێ بێڵن لە دانیشتنەدا تەنها (کوردو سونە)تیایدا بەشدار نەبوون .


لە ۲۹و۳۰و۳۱ ئازار(۳)۲۰۲۰هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دەستیان بە جوڵە کرد و پەیتا پەیتا خاکی عێڕاقیان جیهێشت و تەواوی سەربازگەکانیان بە شێوەی ڕەسمس ڕادەستی حکومەتی عێڕاق کرد ، ئمەریکاش دەیهەوێت تەواوی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران و چەند بەرپرسی عێڕاقی لە داهاتوو بکاتە ئامانج و نێچیری خۆی .


باس لەوەش دەکرێت کە ئەمەریکاو هاوپەیمانان بە نیازن هێزەکانی خۆیان بهێنن بۆ هەرێمی کوردستان بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە ناوچەکانی(سلێمانی و هەڵبجە )جێگیر بکەن لەوێوە پەیوەندی ئێران و عێڕاق ببڕن نەهێڵن ، لە ئێستاشدا ئەمەریکا سەکۆی دژە مووشەکی ناسراو بە (پاتریۆتی) لە هەرێم جێگیر کرد ، لەداهاتووداپێگەیهەرێم لە ڕووی دیبلۆماس و ئابووری بەهێز دەبێت دەبێتە سەنتڕاڵێکی بازرگانی لە ناوچەکەدا.


وەلە هەمان کاتدا پلانی ئەوە هەیە کە ئەمەریکا ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە هاوکاری چەند بەرپرسێکی پێشووی ئەم حیزبە بە فۆڕمێکی نووی هزرێکی نوێ زیندوو بکاتەوە لە عێڕاق بیان خاتەوە
دەسەڵات
Top