عه‌دنان زورفی به‌ربژێربۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی گیرۆده بوو به فایرۆس و په‌تا ، دوا بزمار له تابوته‌كه ده‌دا ؟
April 2, 2020
وتار و بیروڕا
پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوێندرێته‌وه ، عه‌دنان زورفی ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌و سه‌رۆكه فریاد ره‌سه و رزگار كه‌ره‌ی عێراقی سه‌رده‌می گیرۆده بوو به چه‌ندین په‌تای فایرۆس و میكرۆبه‌كانی سیاسیی و ئابوریه‌وه ، یا چه‌كوچ به‌ده‌ستێ بۆ كوتیینی دوا بزمار له تابووتی ( عێراقی وڵاتی به‌له‌دو ونیفاق ) وه‌ك عه‌ره‌به‌كان خۆیان، ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه و ده‌ڵێن وڵاتمان : ( الاسم علی الموسمی ) یه‌كه‌ی خۆیه‌تی و هه‌میشه رووی له نا ئارامییه‌وه بۆ نا ئارامتره .
ئێستا عێراقی گیرۆده‌بوو به په‌تای فایرۆس كۆفید نۆزده‌و بارگاوی بووی له مێژیینه‌وه‌ی به چه‌ندین میكرۆبی سیاسیی و پێشهاتی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا .
رۆژی 31-3-2020 كاتێك ئه‌مریكا رایگه‌یاند یه‌كێك له سیسته‌مه‌كانی دامه‌زراندنی پاتریۆته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی ناوه‌ندی بریاری سیاسیی كوردستاندا جێگیر ده‌كات ، ئه‌وی تریش له‌سه‌ربازگه‌ی ( عین والاسد ) .كه‌چی به هه‌نجه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆفید نۆزده‌ش ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی له بایلۆزخانه‌ی به‌غداو قونسولگه‌ری هه‌ولێریش كه‌م ده‌كاته‌وه .
ئه‌م پێشهاته تازه‌یه دانانی پاتریۆت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ، گرنگی خۆی هه‌یه ، چونكه ئاما‌ژه و واتا دارن بۆسیسته‌می هه‌ره پێشكه‌وتووی خێرایی به‌رگری سه‌ربازی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌لامه‌تی سه‌ربازی وئابووری ئاینده‌یی خۆیان له ناوچه‌كه دوای كشانه‌وه‌یشان له هه‌ندێ شوێن، هه‌رواش ده‌بێ بۆ پارستن وسه‌لامه‌تی خه‌ڵك و پێگه‌ی ئه‌وناوچانه‌ش گرنگ بێت .
هه‌ر له‌باره‌ی سیسته‌می پاتریۆته‌وه ، خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه یان له بیره ، توركیای ئه‌نجه‌رلیك ، خۆی له‌داروبه‌رد دا تا ئه‌مریكا سیسته‌می پاتریۆتی پێ ببه‌خشێ ، پێی نه‌به‌خشی و ناچاری رازی بوونی به‌مه‌رج داری كرد به سیسته‌می ( ئێس 300) ی رووسیه‌وه .
تێوه‌گلانی ئه‌ردۆگان بۆ هێرشه‌كانی ئیدلیب و شكستی له‌وێ و به‌ناچاری ، به لێشا و ناردی په‌نابه‌ران بۆ یۆنان و دورگه‌ی لیسبۆسی لێكه‌وته‌وه .فشاری په‌ناهه‌نده‌كانی لیسبۆس ، كارتێكی دیكه‌ی فشاری توركیابوو ، بۆ ئه‌وروپا و ناتۆ با شه‌رمه‌زاری كه‌لتووریشی به‌دواوه هاتبێ .
ئه‌وه‌ی له دوورگه‌ی لیسبۆس بینیمان ، لیسبۆسی دورگه‌ی ئه‌ودیوی ده‌ریای( ئیجه) ی تینوو به مه‌رگی سه‌دان په‌ناهه‌ندی ئاشق به ئه‌وروپای نێو به‌له‌مه درز تێكه‌وتووه‌كانی خۆراكی كه‌ڵبه‌ی نه‌هه‌نگه برسییه‌كانی بیر هێناینه‌وه ، رووداوه‌تراژیدییه‌كان له‌بیرنه‌كراون له خه‌یاڵ و ویژدانی كورد دا. ئیجه بۆ كورد مێژوویه‌كی كاره‌سات باره .
به‌ڵام هه‌ڵسو كه‌وتی رووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نا هه‌ندانه به‌و سه‌رماو سۆڵه وه‌ك فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان له كێوه هاتوون بۆ ئه‌وێنده‌ركه توركیایه ، بگه‌ڕێنه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌كی كۆمیدی تراژیدییه به رووداو وچیرۆكاكانی(دورگه كه‌ی ساڤۆ) ی شاعیری لیسبیانكای سه‌رده‌می كلاسیكی و فه‌لسه‌فه‌یی ئه‌وسای یۆنانی كۆن .
گه‌ر ئێمه ی رۆهه‌ڵاتی ئه‌وانه‌مان له بیر مابێ ، باشتر له‌وه حالی ده‌بین كه ئه‌وه ده‌سه‌لات و جیهانی سیاسیی ناوچه‌كه‌یه چه‌نده بێ مۆڕاڵه له به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی و ماڤه‌كانی مرۆڤدا .
له و ئان و ساته‌دا ، ئه‌وه‌ی له‌دوای دوورگه‌ی لیسبووس به‌مه‌به‌ستی فشاری رۆژهه‌ڵات بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌گوزه‌راو ئه‌وه‌ی له‌و دیو په‌رده‌وه له كریملین بینراو نه‌بینرا ، به ئه‌وانه‌شی كه ئێرانییه‌كان خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بوون و ( قوم ) ی مه‌رجه‌عیش چۆن به په‌تای كۆرۆنا بارگاوی بوو ، ودوورتریش چینییه‌كان له ( ووهان ) گیرۆده‌بوون .
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی ده‌وروبه‌ردا ، له به‌غداوه ، ویست و ئاره‌زووی سه‌رۆكی عێراقی به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌ربژێركردنی ( محمد عڵاوی ) به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شكستی هێنابوو ، له كاتێكدا مه‌به‌ستی بوو به پازدان به‌سه‌ر هه‌ولێرو گوێنه‌دانه پێگه‌و رۆڵی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ،له عێراقدا سه‌رۆك وه‌زیرانێك بگه‌یێنێته سه‌ركورسییه‌كه‌ی عاسل عه‌بدولمه‌هدی .
ئێستا دا عه‌دنان زورفی ، له زه‌رووف و بارودۆخێكدا به‌ربژێره بۆ جێگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ، دوای شكستی تۆفیق عه‌لاوییه ،دوای دانانی سیسته‌می پاتریۆت و ئاماده‌یی زیاتری ئێرانییه‌كانه له به‌غدا له دوای قاسم سوله‌یمانی . له‌وانه‌یه كه‌سانێ هه‌بن ئیره‌ی به یارییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح وه‌ببه‌ن و ده‌ست خۆشی لێوه بكه‌ن و پشتیوانی بن ، به‌ڵام پێناچێ شاباشه‌كه ی ئه‌وه‌نده بێنێ .
چونكه له عێراقی تووش بوو به په‌تای كۆرۆنا فایرۆس و میكرۆبه درمییه كان وهه‌وڵدان بۆ دانیشتن له سه‌ر كورسییه‌كه‌ی عه‌دبولمه‌هدیدا ، ئه‌و كورسییه‌ی ، جێی دانیشتنی هێشتا گه‌رم نه‌بوو بوو سه‌ردانی عێل و عه‌شیره‌تی عێراقی بۆ چین لێ كه‌وته‌وه ، پێناچێ كه‌سێكی تر وا به ئاسانی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی دانیشێ وسیاسه‌تی یاری كورسی كورسێنه یش درێژه ی پێ بدرێ .
ئه‌وه‌نده‌ی تا ئه‌وساته له بارودۆخی به‌غدا ده‌خوێندرێته‌وه رێگاكانی گه‌یشتن به‌كورسییه‌كه و بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی داهاتوو ، به فه‌رشی سوور دانه‌خراوه .
بۆعێراق و ناوچه‌كه و خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی خۆشمان ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه نا بێ به غافڵه‌تگیری پۆست و پایه‌ی به‌غدای سه‌رده‌می كۆرۆنا كۆفید نۆزده‌وه وا بزانن كێرفی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی و ئابوری كوردستان دابه‌زیوه ، به پێچه‌وانه‌وه له ئێستاوه بۆ پۆست كۆرۆنا فایرۆس ده‌بێ ئه‌وه‌یان له بیر بێت :
گه‌یشتنه سه‌ر كورسی حوكمداریه‌تی به‌غدا ، ده‌بێ به هه‌ولێره‌وه تێپه‌ڕێ و لۆفه‌و پێچه‌كانی پیرمام - مه‌سیف بێ گرفت ببڕێ .
له گه‌یشتنیشیدا به سه‌ری بڵند ، ده‌بێ دوا واژۆ وره‌زامه‌ندی باره‌گای سه‌رۆك بارزانی وه‌رگرتبێ .