سۆران عومەر پێچەوانەی درووشمی چەندین ساڵەی وەستاوەتەوە

سۆران عومەر پێچەوانەی درووشمی چەندین ساڵەی وەستاوەتەوە

یاسا واتایەکی یەکگرتووی جیھانی نییە. چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گۆڕانکاری دایە، زوو زوو ھەموار دەکرێتەوە، بەڵام یەکێک لە واتاکانی یاسا، سیستەمێکە لە دەستوور و ڕێساکان کە بە دەستی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی یاخود کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخستنی ڕەفتارەکانی کۆمەڵگە و ئەندامانی کۆمەڵگە بەکار دەبرێت بە شێوەیەکی یەکسان.
پێش ھەموشتێ پیویستە ئەو کەسانە کە داڕێژەری یاسان و پارێزەرن لەجێبەجێ کردنی مادەکەن پەیوست بن بەیاساوە، یاساپێویستە بۆ ھەمووان بێت تاک بەتاکی کۆمەڵگە لەژێر بەندە یاساییەکاندا ھەست بەمافەکانیان بکەن، ناکرێت داڕێژەرانی یاسا بێ گۆێدانە بەندە یاساییەکان بەڕاست و چەپدا خەریکی تۆمەت بەخشینەوە بن، بێ ئەوەی بەڵگەیەکیان لەدەست بێت، تەنھا لەبەرئەوەی لەبەرچاوی جەماوەر وەک کەسێکی چاونەترس و بوێردەربکەون، ئەگەر بێت و دواجار لەبەر ئەوەی لەپاڵ حزبێک یان کەسێکی دەست ڕۆیشتوودان یان لەیەکێک لەدامەزراوەکانی دەوڵەت ئەرکیان ھەیە، ئامادەنەبن بچنە بەردەم یاساو بەرگری لەخۆیان بکەن.
ئەوەی مەبستمە بیڵێم دۆسێی سۆران عومەرە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسۆێنی کۆمەڵی ئیسلامی، کەماوەیەکە خەریکی تۆمەتبارکردنی حکومەت و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستانەو ژمارەی جۆراوجۆر لەکەناڵە تیڤییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ بەڵگە بڵاودەکاتەوە، بێ ئەوەی ئاوڕ لەرابردووی خۆی بداتەوە وەک کەسێکی دڵسۆز خۆی دەردەخات، لەئێستادا کەدادگا داوای بەڵگەی تۆمەت بەخشینەوەکانی لێدەکات بەڕاست و چەپدا کەوتووەتە ھەڵوەدای لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە یاسا بۆتاک بەتاکی ئەم ھەرێمەو سەروەربێت، ھیچ کەس ولایەنێک لەسەرووی یاساوەنەبێت، سەرەنجام ئەمەش ئەوەیە کەخودی سۆران عومەر و حزبەکەی لەبانگەشەی چەندین ساڵەیان داوایان دەکردو دەنگیان پێ کۆ دەکردەوە، بۆیە ناکرێت ئێستا پێچەوانەی ئەو داخوازییەی خودی خوی بێت و پێویستە بچێتە بەردەم دادگاو دەرنجامی دادگا قبوڵ بکات.
Top