ھەڵبژاردنی بەرەی گەل بۆ نەھێشتنی بۆشایی سیاسی

ھەڵبژاردنی بەرەی گەل بۆ نەھێشتنی بۆشایی سیاسی

پارت و لایەنە سیاسییەکان بە گشتی یەک ئامانجی سەرەکی کۆیان دەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کە دەبێ ھەموو کات لە بەرەی گەلدا خۆیان ببیننەوە، و بەرگری لە ماف و داخوازیە ڕەواکانی گەلەکەیان بکەن، سەرەڕای ھەبوونی بیرو بۆچونی سیاسی جیاواز لە نێوانیاندا، ھەرگیز نابێت بۆچونی سیاسی جیاواز ببێتە ھوی سەرھەڵدانی بوشایی سیاسی، چونکە ئەنجامەکەی بە نەرێنی دەشکێتەوە لە سەر ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تاد...
ئەوەی زەرەر دەکات بە پلەی یەکەم گەلی کوردستانە و ئینجا کۆی پروسەی سیاسی وڵات.

ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبینرێت لە ھەندێ لایەنی سیاسی کوردستان بەداخەوە نەک ھەر دەرچوونە لە بەرەی گەل بەڵکو دژایەتی کردنی گەلی کوردستان و کۆی ئەزموونی فیدڕاڵی ھەرێمە.

شایانی گوتنە لە کاتی ئێستادا ناوچەکەو عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە لە رەوشێکی تا بڵێی سەخت و ئاڵۆزدا گوزەر دەکەن، بۆیە لەم ئان و ساتە ناڵەبارەدا کە کۆمەڵێک ھەڕەشە ڕوویان لە ئێمە کردووە، لەرووی ئەمنی، سیاسی، ئابوری، تەندروستی وھیتر لە جیانی ئەوەی بەرەی گەل و پاڵپشتیکردنی پروسەی سیاسی خۆمان بین، کەچی ھندێ ڕێکخراوی سیاسی لە کوردستان بە ھەموو شێوەیەک کێشە دەنێنەوە لە ھەوڵی لاواز کردنی پێگەی پروسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندان ئەمەش بە زیانی ھەرێم و بە بەرژەوەندی نەیارانی کورد تەواو دەبێت لە ئاکامدا.

کەواتە ئەو بەپرسیاریەتییە کە دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دور کەوتنەوەیە لە یەکترازانی سیاسی و دروست کردنی کۆدەنگی لە پێناو بەرگری کردنی ماف و داخوازییە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی خەڵکی کوردستان و یەک دەنگی و یەک ھەڵوێستی و تەبایی لایەنەکان باشترین رێگە چارەیە بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی بەھێز.
Top