بۆچی پارتی فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌رنه‌گرت؟.

بۆچی پارتی فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌رنه‌گرت؟.

مۆڕاڵ و ئه‌خلاقی به‌رزی پارتی و کادیرانی ئه‌وه‌یه زۆر نهێنی پارێزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکیش سنوری به‌زاند، به‌زمانی ڕاستی و به‌ڵگه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌و بێده‌نگی ده‌که‌ین.
بۆمن له‌ڕووی ئه‌خلاقی و حزبیه‌وه‌ ئاسان نیه‌ ئه‌ونهێنیه‌ ده‌درکێنم، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ خۆی مسته‌حه‌ق نه‌کردبێ!.

سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ فه‌رهاد سه‌نگاوی نامه‌یه‌کی ده‌ستنوسیخۆی بۆ پارتی ناردو ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌پێناو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک و پارتی، حازره‌ پارتی بوونی خۆی ڕابگه‌ێنێت و سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نوسیبووی جگه‌ له‌خۆی بۆ ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی له‌ خولی چوار له‌گه‌ڵه‌و وه‌ک ئه‌و ئامادی ئه‌و بڕیاره‌ن.

من ڕاسپێردرام وه‌ک نوێنه‌ر له‌گه‌ڵی دابنیشم و وه‌ڵامی فه‌رمی بده‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌وچه‌ند خاڵه‌ بوون.
١/ جه‌نابیان له‌وه‌ڵامی نامه‌و ستایش و سڵاوه‌که‌ت، ڕێزو سڵاوی هه‌یه.
٢/ لەبەر ئەوەی ماوەیک پێش بوویە گۆڕان و پاشان گەڕایەوە ناو یەکێتی و ئێستاش ببیە پارتی بۆ مێژووی تۆ جوان نابێ، ئەو ھەموو سەنگەر گۆڕینە
٣/ لەبەر ئەوەی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی زۆرباشەو نامانەوێ بەو جۆرە کارانە ساردی تێبکەوێ.
٤/ ڕێزو تەقدیری زۆرمان بۆ ئەو شعورەت ھەیە، ھەر کەسێک پارتیش نەبێ لە ڕووی ئۆرگانیەوە، بەڵام لە بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکان ھەڵوێستی ھەبێ، لای ئێمە پەسندەو جێگای تەقدیرە.
ئیتر ھەموو وەڵامەکان تەواو نا ئومێدی کردن و بۆ فەرھاد سەنگاوی چاوڕوان نەکراوبوون، تێگەیشت کە پارتی حازرو ئامادە نیە پارتی بوونی ئەو قبوڵبکات.
بۆیە بەھەناسە ساردی جارێکیتر منی کردە وەکیل سڵاوی بگەێنم ، گۆتی دەزانم جەنابی سەرۆک بەرنامەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ھەیە، وەعد بێ ئەو تەمەنەی ھەمە دەیخەمە خزمەت بەرنامەی جەنابیان.
بەڵام بەداخەوە فەرھاد سەنگاوی ڕاستی نەکرد، ڕێک پێچەوانەی کرد، تا پێیکرا لە بەرەی نەخێر شیڕە شیڕی کردو دژی ڕیفراندۆم نەڕە نەڕیکرد.
من لەو دەمیش وویستم ئەو چەند ڕاستیە بۆ ڕای گشتی بخەمەڕوو،بەڵام
١/ لەبەر ئەوەی زۆر دڵنیابووین، خەڵکی کوردستان بەقسەی ئەو دەنگە نەشازانە ناکات، ڕێک واش دەرچوو.
٢/ ھەر گۆتنێکی ئێمە لەوکات خزمەتێکی بە نەڕە نەڕی ئەواندەکرد.
٣/ ئەخلاقی بەرزی نھێنێ پارێزی ئێمە ڕێگەی نەدا، بەڵام لەو چەند ڕۆژە دیسان پەتکی پساندوە، بۆیە ناچاریکردم ئەوەی بەنیاز نەبووم بیکەم و ڕاستی ڕەفزی پارتی بۆ قبوڵنەکردنی پارتی و وەرگرتنی فەرھاد سەنگاوی بخەمەڕوو.

تێبینی/
١/ کاک فەرھاد بە ھاتوو ھاوار وەڵامم مەدەوە، ئەگەر ئازایەتیت تێدایە فەرموو کامە دەزگا تۆ دیاری دەکەی من و تۆ بە شێنەیی گفتگۆ دەکەین ، ھەرچی بەڵگەی ڕاستیە کە لام پارێزراون لەوێ دەیخەیخەمەڕوو، ئەوکات ئازابە حاشای لێبکە.
٢/ من ئەوکات لاگیری وەرگرتنی فەرھاد سەنگاوی بووم، بەڵام ئێستا تێگەیشتم پارتی چەند گەورەیەو جێگای ھەموو کەسێک نیە.
Top