ئایا پارتی داد و گەشەپێدان AKP پارتئکی ئیسلامییە؟

ئایا پارتی داد و گەشەپێدان  AKP پارتئکی ئیسلامییە؟

لە دوای رووخانی ئیمپراتۆریەکانی دونیا، وە دروست بونی دەولەتی نەتەوەیی و ئاینی، گۆرانکاری بە سەر پەیکەری سیستەمی سیاسی زۆربەی وڵاتان داھات، بەم شێوەیە پۆلێن پارتی سیاسی لە جیھاندا دابەش دەبێت, تاک-پارتی، جووت- پارتی، فرە-پارتی. تا ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی شتێک نەبوو بە ناوی ناسنامەی ئاینی-نەتەوەی، بەلام دوای ڕووخانی خەلافەت و دروست بوو دەولەتی نەتەوەی، ھەستی ئاینی نەتەوایەتی دروست بوولە دوای داڕمانی خەلافەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیھان (١٩١٤-١٩١٨) یٔینجا بەتەواوی لە سالی(١٩٢٤) لە ناو لایەنگرانی بیری یٔیسلام ، لە وڵاتانی عەرەبی کۆمەڵێک ڕێکخراو و گروپ دروست بوون، بەرچاوترینیان یٔیخوانەکانە لە میسر بە ڕابەرایەتی "حەسەن بەنا" بوو کاریگەری راستەوخۆی ھەی لە سەر زۆربەی گرووپ و پارتی یٔیسلامیەکان لە سەرتا سەری دونیادا ، بە دلنیایەوە ھە ریکە لە پارتیەکان بە توندڕە و میانڕەوە لە یٔایدۆلۆژیەتی یٔەم حزبە بێ بەش نین. نمونە (پارتی داد و گەشەپێدان AKP). سیاسەت واتە ھونەری حوکم، ئیبن حەجەر دەلێت: سیاسەت واتە پەیماندان و ھەوڵدان بۆ چاککردن و ڕێککردنی کارێک. سیاسەت لەلای سوقرات و ئەفلاتون و ئەرستۆ و زۆربەی زانایانی یۆنانی کۆن واتە: ھونەری حوکم کردن و ھونەری بەرێوەبردنی دەسەڵات. لە بیرورای ئیسلامدا سەرھەڵدانی سیاسەت و مومارەسەی کاری سیاسی، لە ناردنی پێغەمبەرانەوە دەستی پێکردووەو، دەسەڵات گرتنەدەست و بەرێوەبردنی کاروباری خەڵک، ئەرکی پێغەمبەران بووە. لەتورکیا حوکمێکی ئاینیمان نییە، بەڵام دەسەڵاتداری باوەڕدارمان ھەیە، لەتورکیا دەوڵەتێکی موسوڵمانمان ھەیە، دەوڵەتێکی ئیسلامیمان نییە، چونکە بناغەی حوکمداری لەتورکیا لەسەر بناغەیەکی نا ئاینی دامەزراوە، لە تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەر ٢٠٠٢ و دەنگدەرانی تورکی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەنگیان بە پارتی داد و گەشەپێدان (Adalet ve kalkinma partisi)دا، یەکێک لە بنەما گرینگەکانی دەستورەکانی تورکیا لە ١٩٦١ و ١٩٨٢ بریتییە لە پابەندبوونی دەولەت لە سروشتی عەلمانییە و سیستەمی حوکمڕانی دەولەتە و کۆمەلگا.
١٩٦١ ANAYASASI Kurucu Mecliste Kabul Tarihi : ٢٧/٥/١٩٦١ Devletin Şekli Madde ١- Türkiye Devleti bir Cumhuriyettir. II. Cumhuriyetin Nitelikleri Madde ٢- Türkiye Cumhuriyeti, insan haklarına ve ‘Başlangıç’ta belirtilen temel ilkelere dayanan, millî, demokratik, lâik ve sosyal bir hukuk devletidi
r. بەپێی دەستورەی تورکیا رێگری لە ھەر پارتێکی کردوە لەوەی ھەر لێدانێکی راشکاوانە بدات کە دەریبخات پارتێکی یٔیسلامییە، یان بەھەر شێوەیەک گژبەری دەولەتی عەلمانییانەی دەوڵەت بکات، ھەربۆیە بە ناچاری ناسنامەی موحافیزکار بوو بە ناسنامەیەکی بەدیل بۆ گرووپە یٔیسلامییەکان، نمونە لەبارەی بنەچە یٔیسلامییەکەی AKP بەتوندی پێداگیری لەوە دەکات کە یٔەو پارتێکی موحافیزەکاری دیموکراتە، نکۆلی دەکات لەوەی یٔەجێندایەکی یٔیسلامی ھەبێ، ھندێ لە عەلمانییەکان پێیان وایە یٔەمە تەنیا دەمامکێکە کەپارتی داد و گەشەپێدان لەخۆی گرتووە، لەبەر یٔەوی ناچارە لە رووی یاساییەوە ناتوانێ خۆی وەک یٔیسلامی بناسێنێ، یٔەگەرچی AKP لە رێی بزوتنەوەی دیدگەی نیشتیمانیی یٔەربەکانەوە پێی نایە نێو دنیای سیاسەت، بەلام سەرکردایەتی پارتەکە نکۆلی لە بونی ھیچ پەیوەندییەک بە یٔەجێندای یٔیسلامییەکەی یٔەربەکانەوە دەکەن، سەرکردایەتی وەک پارتێکی مۆدێرن conservtive democracy ناو دەبەن، یالچین یٔاکدۆگان یٔایدیۆلۆژیستێکی یٔاکەپەیە، "نکۆلی لەوە دەکات پارتەکە ھیچ لینکێکی لەگەل یٔیسلامی سیاسی ھەبێ"، بەلام لەھەمان کاتدا AKP ڕیشەیەکی قووڵی لەناو ئیسلامێکی تورکیدا ھەیە سەرکەوتنی ئاکەپە لە ھەلبژاردنەکاندا بە ھەڵکشان و بەھێزبوونی ئیسلامیزم لە تورکیادەبینرێ ، ئەگەرچی وەک پێکھاتە گروپ و کەسایەتی تێدایە کەئیسلامی نییە، بەڵام زۆرینەیان ئیسلامین و کارنامەی سیاسیی و بەرنامە و پەیڕەو و پرۆگرامی پارتەکە ئیسلامییە و زۆرترین مۆرکی لە ئەدەبیات و تێز و پرۆژەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەخۆدەگرێت، نوسەر دکتۆر شێرکۆ کرمانچ شلۆڤەکاری سیاسی دەلێ "دەستوری تورکی ھەر لەسەردەمی یٔەتاتورکەوە لە پێشەکیەیان پێداگری لەسەر سێکولاریزم بوونی تورکیاو دەکەن‌و یٔەرکی پاراستنی سێکولاریزم بە سوپا دەسپێرن، یٔەوەیە کە حیزبی یٔیسلامی قەدەغە کردوە، یٔەکەپە حیلەیەکی شەرعی کردوە کە خۆی وەک حیزبێکی یٔیسلامی نیشان نادات، دکتۆر زوبیر احمد مامۆستا لە زانکۆی سۆران دەلێ "بەپێی دەستوری تورکیا ھەر حزبێک بێت یاخود تازە لەدایک بوبێت نابێت دژی بنەماکانی دەولەتی تورکیا بێت، ھەروەھا عەلمانیەتیش یەکێکە لە یٔەساسەکانی دەستوری تورکیا". ھەروھا دکتۆر مەحەمەد ێالح مامۆستای زانکۆی سۆران شارەزا لە political partes دەلێ "ئەردۆگان بەم شێوازە مۆدێرنەسیاسیەیی کە کردی، ناو ھێنانی ئیسلامی و وەدژایەتی نەکردنی عەلمانیەت سەرکەوتنی بەوەوە ھێنا، ئەردۆگان پێویستی بەوە نیە بچێت شتێک بگۆرێت کە دژی خۆیبێت، بە تایبەت لە رۆژھەلاتنی ناوەراست شەر لەسەر ناوەکی بکەیت ناوەرۆک گرینگە، کە ئەردۆگان پێی گەیشت، بە کرۆکی ناوەرۆک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا، کە خەلک چاکسازی و ئازادی زۆشگوزەرانی و ئابووریەکی بەھێزی دەوێت، ئەردۆگان ئەمەی کرد بەلام ئەگەر بێتو ئەمە بگۆرێت ئەمە خۆ مەژغول کردنە بە شتێکەوە کە ھیچ پێویستی بەو نیە و گرینگتر ھەیە، گریمان گۆرانکاری کرد ئەو ناتوانێ پارتەکەی بگۆرێت کە لەو پەری سەرکەوتنەوە بووە". چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پارتی دادو گەشەپێدان لەڕێبازو پرۆگرام و ئامانجەکانی خۆی لایداوەو ھەرئەمەش وایکردوە ناکۆکی زۆر لەنێوان سەرکردەکانیدا دروست ببێت، ئەوان پێیانوایە بە پێچەوانەی بۆچونەکانی ئەردۆغان کەکار بۆ تاکڕەویی قۆرغکاری دەسەڵات دەکات پێویستە پارتی دادو گەشەپێدان دونیابینی نوێی بۆ دۆخی سیاسی ھەبێت. ئیسلام ئۆزکان نوسەرو توێژەری سیاسیی پێیوایە جیابونەوەی سەرکردەکانی پارتی دادو گەشە بەزیان بۆ ئایندەی ئەردۆغان و پارتەکەی دەشکێتەوەو دەسەڵات و پێگەکەی ئەردۆغان لەھەڵبژاردنەکانی داھاتودا دەخەنە مەترسییەوە.





لەکۆتاییدا
بەھۆی نەبوونی ئازادی سیاسی و زەبر و زەنگی تورکە کەمالییەکان و ھەژموونی سوپای تورکیاوە ھەتاوەکو ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، ئیسلامییەکانی تورکیا زیاتر لەپشتی پەردە و لەژێرناوی پارتە دیموکراسی و ڕاستڕەوەکاندا کار و خەباتی سیاسییان ئەنجامداوە و، بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردنیان کردووە، پارتی داد و گەشەپێدان پارتێکی ئیسلامی سیاسیە، لەژێر ناوی conservtive democracy حوکمڕانی وەلات دەکات، لە پرۆگرامی AKP یٔایین بە یەکێک لە گرنگترین سیستەمەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت پارتی دادو گەشەپێدان لەتورکیا لەقۆناغی ئەمڕۆماندا وەک ئەوەی بەناوی ئاینی ئیسلامەوە دەیکات ئامانج لێی دروستکردنی (قوڵایی ستراتیژی). ئاستەمە میراتێکی ئاینی شەش سەدەیی لەناو ببرێت، دەکرێت ئەم میراتە بزربێت، بەلام لە ناوناچێت، لە قۆناغەکانی یەک بەدوای یەکی دەوڵەتی تورکیا کە چەندین پارتی ئیسلامی بەناوی جیاجیا پەیدابوون، لەژێر فکرەی جیاجیا ،لە قۆناغی عدنان مەندریس و ئەزموونی پارتی دیموکراتی تورکیا و قۆناغی ئەربەکان و ئەزموونی سیاسی لە تورکیا،گولەنییەکان و ڕەوتی خزمەت لەتورکیا، تاکو پارتی داد و گەشەپێدان. جیابونەوەی دامەزراندنی پارتی نوێ یەکێکە لەماف و ڕێگا دیموکراسییەکان بەڵام پێدەچێت تای جیابونەوەی سەرکردەکانی پارتی دادو گەشەپێدان ئەوەی لەبیر ئەردۆغان بردبێتەوە کەخۆشی ڕۆژگارێک لە پارتی ڕەفای ئیسلامی جیابوەوە کەلەلایەن نەجمەدین ئەربەکانەوە دامەزربوو. بەلێ یٔەکەپە حیلەیەکی شەرعی کردوە کە خۆی وەک حیزبێکی یٔیسلامی نیشان نادات.
Top