بۆ مسته‌فا كازمی.. له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی ئه‌مریكای گوێت لێ بوو غه‌ریبه‌ خیرۆ چی گوت ..؟

بۆ مسته‌فا كازمی..    له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی ئه‌مریكای   گوێت لێ بوو  غه‌ریبه‌ خیرۆ چی گوت ..؟

غه‌ریبه‌ خێرۆ كچۆڵه‌ ئێزدییه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی دانیشتووی سه‌ركورسییه‌ت كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، كورسی پێشووی سه‌دام حوسێن و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ 2003 به‌دواوه‌ ، گوێت لێ بوو،به‌ سانایی و بێ گوێدان و به‌بایه‌خ وه‌رگرتنی چاوی میدكان،راشكاو، ساكار، بێ ترس وبوێرانه‌ وكوردانه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی تۆدانیشتبوو گوتی :
غه‌ریبی بابم ده‌كه‌م .. غه‌ریبی شنگال ده‌كه‌م .
‌غه‌ریبه‌ ، ئه‌و په‌پوله‌یه‌ ، ئه‌وفریشته‌یه‌،له‌روخسارو گفت ولوتفی دا فیرده‌وسییه‌ .
ئه‌و له‌دایك بوو وگه‌وره‌بووی سه‌رده‌می وه‌حشیگه‌رایی ومرۆڤ كوژانی داعش وماعشه‌كانه‌ .
به‌ده‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی زیندووی بینراوبیستراوخوێندراودا ، غه‌یبه‌ ، هه‌ڵگری كاره‌ساتی قێزه‌ونی هه‌ركرێت وناشیرینی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانه‌.
له‌ ئاست ئه‌و دیمه‌ن و قسانه‌ی غه‌ریبه‌دا مرۆڤایه‌تی گه‌ر له‌سیاسه‌تدا بوونی هه‌بێ و مابێت هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری و داڕزان ده‌كات و كورسی ده‌سه‌ڵاتداران دێنێته‌ له‌رزین .
ئه‌و رۆژه‌ دیمه‌نه‌كانی غه‌ریبه‌ چه‌نده‌ مه‌زن و پڕ به‌ها بوو، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش چه‌نده‌ بچووك و بێ به‌ها بوون .
به‌رێز كازمی .. هه‌ر مرۆڤه‌ ، چ بچووك چ گه‌وره‌ ، چ به‌تاك چ به‌كۆ ، به‌ها و مه‌زنی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ وهه‌ر مرۆڤیشه‌ ده‌سه‌ڵات و حوكمداری له‌ به‌هاو مه‌زنێتییه‌كانی حوكمڕانی داده‌شۆرێت وده‌مامكیان له‌روخساردا پێ فرێ ده‌دا و روخساری راسته‌قیه‌ی شۆڤینییه‌ت و دیكتاتۆرییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خه‌ڵك و خوا ، بۆ مێژوو ، پێ فڕێده‌داته‌ نێو زبڵدان و ڕووی راسته‌قینه‌یان له‌تووره‌گه‌ ده‌نێ .
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
گوێت لێ بووغه‌ریبه‌ خه‌یرۆی ئێزیدی ، میوانی سه‌ركورسیه‌ت ،كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی به‌ناو عێراق ، له‌به‌غدا چی گوت :
گوتی : -
من غه‌ریبه‌ خه‌یرۆ ئێزیدیم ، كه‌ باوكم جینۆساید كرا، به‌ده‌ستی داعش و چاوساخی ماعشه‌كان، له‌ ده‌ره‌وه‌ی شنگال له‌دایك بووم ، له‌كه‌مپ ، له‌ ئاواره‌یی ،من غه‌ریبی
باوكم ده‌كه‌م .باوكم واته‌ هه‌موو ئێزیدی ، واته‌ ئێزیدیخانه‌،واته‌ شه‌ره‌فه‌دین ،واته‌ لالش ، واته‌ كوردایه‌تی ومه‌ردایه‌تی ، واته‌ نیشتیمانی من شنگال،واته‌ كوردستان .
به‌رێز مسته‌فا كازمی..
حاڵی بووی له‌ غه‌ریبه‌ خه‌یرۆ .. ؟ گوێت لێ بوو چی گوت : -
گوتی غه‌ریبی باوكم ده‌كه‌م ، مافی جینۆسایدكردنی باوكمم ده‌وێ . ئه‌و مافه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌ ، له‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غداو حوكمداریه‌تیه‌كه‌یه‌تی تا ئه‌و كه‌سییه‌ بجولێنێ وبه‌ نێو ده‌وڵه‌تی بكات . نه‌ك به‌خه‌مساردی وبێ باك وكه‌مته‌رخه‌م خۆی له‌به‌رامبه‌ردا بنوێنێ و بۆ چاوی میدیاكانیش هه‌ر ته‌نیا ساڵانه‌ یادی بكاته‌وه‌ .
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
به‌رێزتان وهێزی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی داعشیش ، له‌وانه‌ش ئه‌مریكای به‌رێزان ئۆباماو و دۆناڵد تڕه‌مپ، قاره‌مانیه‌تی و فریادره‌سی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌گه‌ ئه‌فسانه‌ و ته‌لیسم شكێنه‌كانی كوردستانیشتان له‌بیره‌ كه‌چۆن شنگالیان ئازاد كردو و دواتریش ئه‌وی كرا له‌ ئازدكردنی رفێنراوه‌كان . ئه‌رێ به‌راست مه‌رگه‌ساتی‌ جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانتان دێته‌وه‌ پێش چاو ..؟ ‌
ئه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری عێراق ئه‌و كاره‌ساته‌یان له‌بیره‌ و دێته‌وه‌ پێش چاویان ، خۆ هیچی له‌كه‌وتنی نه‌ینه‌وا كه‌متر نه‌بوو ..؟
گه‌ر نا ، خۆ وا ده‌یان وسه‌دان به‌ڵگه‌ ودیكۆمێنتی بینراو و بیستراو و خوێنراو له‌به‌رده‌ستن .
به‌ به‌رچاوی به‌غداوه‌ بوو شنگال وئێزیدییه‌كان به‌وره‌زاله‌ته‌وه‌ جینۆسایدو قه‌تلوعام وره‌شبگیری كران ، ئێوه‌ی به‌رێز گه‌رئه‌وسا به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ درندانه‌ ، نامرۆڤانه‌یه‌ش نه‌بن ،خۆ میراتگره‌وه‌ن ، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌ت وحوكمداریه‌تی عێراق دانیشتوون .
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
تۆی دانیشتووی سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غدا ، بۆئه‌وه‌ی جیاوازبیت له‌وانی پێشووت ، له‌وانه‌ی به‌ر 2003 و دوای 2003ێیش ده‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چاوی كامیراو میدیاكان نمایشی ده‌كه‌یت ، به‌كردار له‌واری واقیعدا ، به‌ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كان پیاده‌ی بكه‌یت .
ده‌نا ئه‌و كورسییه‌ی به‌غدا ، كه‌ دوێنێ به‌شێوه‌ی كاتی غه‌ریبه‌ خه‌یرۆی ئێزیدی له‌سه‌ری دانیشت وله‌ماوه‌ی دانیشتنیشی دا هیچ ( فرمان و بریاروده‌رنه‌كرد و ده‌سه‌ڵات و حوكمی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پیاده‌نه‌كرد ) ، سبه‌ی یه‌كی تر له‌سه‌ری داده‌نیشێ و كوردستانیش سه‌رۆك وه‌زیران له‌دوای سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێده‌كا و حكومه‌ت ده‌وای حكومه‌ت له‌به‌غدا غلۆرده‌كاته‌وه‌ وئه‌م به‌و ده‌سپێرێ و ئه‌وی تریش به‌وی دیكه‌ .
لێره‌ش له‌كوردستاندا ، له‌هه‌ولێری پایته‌خت و دێرین و مێژوو وخودان بریاردا ، چرای رۆناكی ،چرای ئاوه‌دانی وچرای پێكه‌وه‌ژیان وشارستانی،چرای پێشكه‌وتن وسه‌رفرازی وسه‌ربه‌خۆیێ به‌هێمنی ،به‌ شێنه‌ی تاریكی ده‌وروبه‌رڕاو ده‌كا و هه‌ر
به‌ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی ده‌گات .







Top