کاریگەرییەکانی کۆرۆنا پەندێمیک لەسەر سامانی ملیاردێرە ئەمریکییەکان

کاریگەرییەکانی کۆرۆنا پەندێمیک لەسەر سامانی ملیاردێرە ئەمریکییەکان

لە کاتی دەستپێکی پەندێمیک یان قەدەغەی ھاتووچۆ لە مانگی ٣ی ئەمسال، تا کۆتاییەکانی مانگی ٦ واتە لە ماوەی سێ مانگدا داھاتی چەند ملیاردێرێکی ئەمریکا بە بەھای ٥٨٤ ملیار دۆلار بەرز بۆتەوە کە چی لەلایەکی تر بری ٦.٥ تریلیۆن دۆلار لە داھاتی کەسەکان کەم بۆتەوە. بە پێی لێکۆلینەوەی پەیمانگای Institute for Policy Studies and Americans for Tax Fairness بلاوی کردووە کە داھاتی ملیاردێرەکانی ئەمریکا ٢٠٪‏ زیادی کردووە لە نێوان ١٨/٠٣/٢٠٢٠ تاکو ١٧/٠٦/٢٠٢٠ و ھەروەھا ٢٩ ملیاردێریش زیاد بووە بە سەر ژمارەی گشتی ملیاردێرەکان.
بە گوێرەی داتاکانی وێبسایتی forbes بڕی داھاتی زیادبوو بریتییە لە ٦٤٣ ملیار دۆلار، واتە لەم ماوەیە سەرجەمی داھاتی ئەو ملیاردێرانە لە ٢.٩ تریلیۆن دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ ٣.٥ ملیار دۆلار. کەچی لەم ماوەیەدا ٤٥.٥ ملیۆن ئەمریکی فۆرمی بێکاریان پڕ کردۆتەوە.
تەنھا پێنچ دەوڵەمەندە یەکەمەکانی ئەو وڵاتە – Jeff Bezos, Bill Gates, Mark Zuckerberg, Warren Buffett and Larry Ellison بڕی ١٠١.٧ ملیار دۆلار کە دەکاتە ٢٦٪‏ ی سەرجەم داھاتیان زیاد بووە.
تەنھا بێزۆسی کۆمپانیای ئامازۆن ٤٣.٧ ملیار دۆلار کە دەکاتە ٣٨.٦٪‏ ی کۆی سامانەکەی، داھاتی خستۆتە سەر سامانەکەی.
سامانی کۆمپانیای فێیسبوک و خاوەنەکەی مارک زوکێربێرگ بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز بۆتەوە بە شێوەیەک کە لە تەواوی ساڵانی رابردووی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا ٥٤.٧ $ ملیار سامانی کۆکردۆتەوە کە چی تەنھا لەو ماوە کەمەی پەندێمیک دا ٣٢ ملیار دۆلار سامانەکەی زیادی کردووە کە دەکاتە ٥٨.٦ ٪‏ ی کۆی داھاتەکەی.
ھەروەھا ١٢ ملیاردێری تر سامانەکانیان دەبل بووە و Trevor Milton کە ملیاردێرێکی ترە، سامانەکەی پێنج بەرامبەر بووە تەنھا لەو ماوە کورتەدا.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە بۆچی ٤٠ ملیۆن ئەمریکی لەو ماوەیەدا بێکار کەوتون بەلام ملیاردێرەکان سەرجەمی داھاتیان سەروی نیو تریلیۆن دۆلار بووە؟
ئەوە یەکەمجار نییە کە ئەم شتە روودەدات، بە گوێرەی ھەندێ سەرچاوە و بە بۆچونی خۆم ھۆکارەکە دەگەرێتەوە بۆ:
١. ھاوکاری و پشتگیریەکانی حکومەت بۆ کۆمپانیا گەورەکان زۆرە.
٢. قسەیەک ھەیە دەڵێت پارە پارە رادەکێشێت. بە تایبەت لە کاتی قەیران و ناتوانایی و شکستی رکابەرەکان وادەکات کە گەورەکان بێ رکابەری بچووک و مامناوەندی بن و تەواوی بازار قۆرخ بکەن.
٣. یاساکانی باج لە بەرژەوەندی کۆمپانیا گەورەکانن و بە پێی دەسەڵات و دەستڕۆیشتی خۆیان کەمترین رێژەی باج دەدەن کە چی یاساکان دەبێت بە شێوەیەک بن کە تا داھات بەرزتر بێت رێژەی باجیش دەبێت بەرزتر بێت.
٤. زۆربەی کۆمپانیاکان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری یان فرۆشتنی ئۆنلاینن کە لەو ماوەیە زۆرترین بەکارھێنانیان ھەبووە بە پێی بارودۆخی تەندروستی و پەندێمیک.
٥. کۆمپانیا گەورەکان بە تایبەت لە ئەمریکا خاوەندارێتی زۆربەی پشکی کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی تر دەکەن کە کۆنترۆلی بازار و ھەر بارودۆخێک دەکەن و رێژەی شکست و زەرەریان زۆر کەمە و بەشێوەی نێتڤۆرک و بە پێی بەرژەوەندی پێکەوە گرێدراون.
٦. تارادەیەکی زۆر نزیکن لە نوخبەی سیاسی وڵات و ئاگادارن لە روودانی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ ھەر بارودۆخێک.لە داھاتوودا و ئامادەکاری پێویستیان ھەیە.
Top