مرۆڤ و ژینگە پێشھاتی داھاتووی بیری سیاسی ھاوچەرخن

مرۆڤ و ژینگە پێشھاتی داھاتووی بیری سیاسی ھاوچەرخن

لە ھەر قۆناغێکی سیاسەت, سیاسەت بە جۆرێک خۆی لە شانۆی ژیان نواندووە, بێ گومان لە قۆناغی بیری سیاسی ھاوچەرخ چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە, لە ئێستا زیاتر لەگەل ئەمری واقع سیاسەت دەکات, بەو مانایە دێت کە رووداوکان ڕوودەدەن, رێگا لە جیاکاری دەگرێت, بە ھەموو مانایک وەک نەژادی, نەتەوەیی,ئاینی,کلتوری, کۆمەلایەتی, تەرکیز دەخاتە سەر ئەوەی چی بۆ مرۆڤ باشە, ھەمیشە بە دوای ئەوەویە کە چۆن مرۆڤ بەختەوەر بکات, سیاسەستی ھاوچەرخ باوەری بە عەقڵ و ھەلبژاردەی مرۆڤە, زانکۆ یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی سیاسەتی ھاوچەرخ پەیرەو دەکات و گرنگی زۆر پی َدەدات, وەک ئێستا زۆر شت ھەلوەشاوەتەوە, بیری سیاسی ھاوچەرخ تایبەتمەندی ئەوەی ھەیە داوای گۆرانکاری ریشەی دەکات, مرۆڤ و ژینگە: یەکێک لە کێشەکانی داھاتوی بیری سیاسی بریتی یە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگە, ئەو ژینگەیە یان ئەو ھەسارەیە مرۆڤ یایدا نیشتەجێ دەبێ, پیَِداویستیەکانی خۆی بۆ ژیان تێدا بۆدۆزیتەوە, ھەر دوو لا واتە مروڤ و ژینگەش کاریگەریان لەسەر یەکتر دەبێ, ئەو کاریگەریەش دەتوانێ ئەرێنی یان نەرێنی بێت, مرۆڤ و ژینگە دوو یەکەی بوونن و لە ئالوگۆرێکی بەردەوامدا لەگەڵ یەکتردا, بەلام لە لایەن بیرمەندانی بیری سیاسی ھاوچەرخ, لە رۆژگاری ئەمرۆدا پرسێکی پر لە کێشە و گرنگە چونکە ژینگە پەیوەستە بە خۆراک و بەردەوامی ژیان, مرۆڤ ھۆکارە بۆ تێکدانی ژینگە, وەک دروست کردنی کارگە, برینی دار, جەنگ, و ئەتۆم........
بۆیە کێشەکانی داھاتوو گرنگترین پرسی بیری سیاسی ھاوچەرخن, وەک پەیوەندی مرۆڤ و ژینگە, یەکێک لە سودەکانی بیری سیاسەتی ھاوچەرخ, ئەوەیە مرۆڤ فێری ئەوە دەبێت لە ئێستا بژیت, نەوەک ھەمیشە لە مێژوو یان رابردوودا بژیت, چونکە چەمک و بیری سیاسی گۆرانی بەسەردا ھاتووە, وە بەردەوامش دەبێت لە گۆران,ٍ پێشتر سیاسەت گرنگی بە ئایدۆلۆژیا, داگیرکاری بە ھێزی سەربازی, سنورەکان, نەتەوە, وە ئاین و چەندین فاکتەری تر دەدا, بەلام ئێستا بیری سیاسی ھاوچەرخ گرنگی بە سەرمایەداری, پرسی نێودەلەتی وەک چارەسەر کرنی گەرم بوونی زەوی و پیسبونی ژینگە, بەرنگار بونەوەی چەکی ئەتۆمی, دەوڵەتان تەنیا بیریان لە نەتەوەیەک و ئاسایشی نەتەوەی خۆی دەکردەوە, بەلام ئێستا ئاسایشی جیھان لە رووی ئابوری و سیاسی, ھەموو کێشەیەکی تری ھەرێمی و نێودەوڵەتی یەک پرسە.
پێشکەوتنی مرۆڤایتی مەترسی خستە سەر ژینگە وایکرد کە ژینگە ھاوسەنگی خۆی لەدەست دا, نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەو گۆرانکارییە گەورانەی کە مرۆڤ لە ماوەی ئەم چەند سەدەیەی دواییدا دروستی کرد, داھێنانەکانی مرۆڤ بە گشتی و تایبەت بە کار ھێنان و دەرھێنانی کانزاکان, ھاوسەنگی ژینگەی شێواند و سروشتی زەوی گۆری, پێویستە مرۆڤ پەیرەوی رَیگەچارانەی بکات بۆ پاراستنی ژینگە, چاودێری کردنی پرۆسەکانی کۆکرنەوە و گواستنەوە و فڕێدنی پاشەڕۆ ڕەقەکان, بە شێوەیەکی زانستی بۆ پاراستنی تەندرستی مرۆڤ, بەژداربوونی لایەنی تەندروستی وە لاینی پەیوەندیدار بە ژینگە لە کاتی دروستکردن و دامەزراندنی کارگە پیشەسازییەکان......., گەشەپێدانی ھۆشیاری ژینگەیی بە بەستنی کۆر و سیمینار لە قوتابخانە و زانکۆیەکان چونکە مرۆڤ ھەمیشە لە پەیوەندییەکی بەھێزدایە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەری بۆیە پاراستنی ئەرکێکی نیشتیمانی و ئایینی و نەتەوەییە.


Top