گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینتیما سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌شبینی
October 29, 2020
وتار و بیروڕا
ئینتیما بریتی له خۆشه‌ویستی و قوربانیدان بۆ هه‌ر شتێك كه مرۆڤ باوەری پێیه‌تی و له پێناویدا ده‌جنگێت و بۆی ده‌ژی و بۆشی ده‌مرێت.
ئاده‌میزاد له دێرزه‌مانه‌وه ئینتیمای بۆ شتگه‌لێك هه‌بووه كه هیوای تێدا بینیووه و پێی وابووه به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و بوونی ئه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به‌بوونی ئه‌و به‌هایه.
پێشكه‌وتنی مرۆڤ له‌گشت قۆناغه‌كانی مێژوو سه‌رچاوه‌ی هێزی ووزه‌ی له ئینتیماوه بووه، چونكه ئه‌گه‌ر هێز نه‌ما ئه‌وا چالاكی جۆراوجۆری مرۆڤیش پاشه‌كشه ده‌كات، بۆیه ووڵاتانی پێشكه‌وتووه یه‌كه‌م كاریان له‌سه‌ر بوونی ئنیتما كردووه و گه‌شه‌یان پێداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دیدی ئه‌وان شانازی و یادگاریه نه‌مره‌كان به‌هۆی ئنیتما بۆ خاك و مێژوو و سه‌روه‌ری پارێزگاری لێده‌كرێت.
ئنیتمیا وه‌ك خۆراكێكی گرینگی مرۆڤ وایه هه‌ركاتێك مرۆڤ پێداویستیه‌كانی پڕكرانه‌وه له ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی تێركردنی ئنیتما ئه‌وا ئه‌و كات مرۆڤێكی كامل و ته‌ندروست به گه‌شبینیه‌وه سه‌یری ژیان و ڕووداوه‌كان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نی ووڵاتانی خاوه‌ن هێز بكه‌ین ده‌بینین بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له سه‌ر دروستكردن و په‌ره‌پێدان به ئنیتما دانراوه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له گرێنتی ژیان و فه‌راهمكردنی مافه یاسایی شه‌رعیه‌كانیه‌وه له‌هه‌مانكاتدا ڕێگه له‌و لایانه‌نانه گیراوه كه كار له‌سه‌ر تێكدانی ئنیتما بۆ خاك و به‌ها پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن به واتایه‌كی تر له‌رێگه‌ی پاداشت و سزا.
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له كوردستان به‌هۆی خه‌راپ به‌كارهێنانی پێگه و سه‌رمایه و ئازادیه گشتیه‌كان هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن هه‌ن ئینیتما بۆ خاك و نیشتیمان وسه‌روه‌ریه‌كان كاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه ئاشكراشه ناحه‌زانێكی زۆری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی پشتیگیریان ده‌كه‌ن.
ده‌بێت تاكی كوردستانی جارێكی تر پێناسه‌بكرێته‌وه‌و پر بكرێت له ئنیتما بۆ به‌ها باڵاكان و ئه‌و شتانه‌ی پیرۆزی خۆیان هه‌یه و به یاساش رێگری له‌و گروپ و تاقمانه بگیردرێت كه واده‌كه‌ن تاكی كورد به‌ڕه‌شبینیه‌وه سه‌یری ژیان و شانۆی پر نایابی ژیان ده‌كه‌ن خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش كاری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆێ به‌سه‌رۆكایه‌تی رێزدار (مسرور بارزانی) به‌روحیه‌تی پته‌وكردنی ئنیتما هاتۆته مه‌یدان ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی و ئاسوده‌یه‌یی یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كانێكی گه‌وره ده‌دات به پرۆسه‌ی جوانناسی و خۆشه‌ویستی ژیان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟
ده‌بێت به‌هۆشیاریه‌وه د‌رك به‌وه بكه‌ین ئه‌و خاكه هی كه‌سانێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز و پول په‌رست نیه وەک ئەو بەناو ئەندام پەرلەمانانەیی کورد لە عێراق کە دژایەتی دۆزی رەوای کورد ئەکەن چونكه ئێره گوزه‌ركردنی هه‌موو كه‌سێكه هه‌ر بۆیه ناوی ئه‌و كه‌سانه به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه كه به‌هۆی ئنیتمای به‌رزیان قوربانیان بۆ خاك داوه و چونه لاپه‌ره هه‌ر ڕه‌نگیه‌نه‌كانی مێژوو.