ئەوە ئەو شەوەیە بەغدا.. تێکەوت وئێران و ئەمریکا بەڕەوانییان بێت ‌

ئەوە ئەو شەوەیە بەغدا..   تێکەوت وئێران و ئەمریکا   بەڕەوانییان بێت ‌

وا لەم شەوەوە ،شەوی ٢٥\٢٦-١٢-٢٠٢٠وە پەردەی دووەمی سیناریۆی کەوتنی بەغدا دەستی پێکرد کازمی سەرۆک وەزیران ھۆشداری بەچەکدارانی دەوڵەتە (فەلتانە ئەمنیەکەی) دەدات ، چەکداران تووندتر لەو، ھۆشداری بە کازمی و حکومەتەی بەغدا دەدەنەوە .
ئەو بارودۆخەی ئەم شەوەی بەغدا ، شەوی ٢٥\٢٦-١٢-٢٠٢٠ ھاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی ھەمیشەی بایلۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدای ناوچەی سەوزو وەرسووڕانەوەی ساڵێک بەسەر
کوشتنی قاسم سولەیمانیدا.
ھەروا لەناوخۆیش ھاوکاتە لەگەڵ یارییە بەردەوامەکەی بەغدا وشیعەی باڵادەستی عێراق بە بودجەو مووچەی خەلکی کوردستانی عێراق وحکومەتە خۆراگرە بەھێزەکەی .
لەکاتێکدا خەڵکی خۆراگرو ھوشیاری کوردستان و حکومەتە ئەزموندارەکەی لە مێژە لە سیاسەتی پشی پشی و دنەدانی واشنتۆن وتاران تێگەیشتوون . لەوەش گەیشتوون کە چۆن بەغداوە لە ناوچەی سەوزی سەر روباری دیجلەوە، لە باغی دادی وێرانەی سەدان ساڵەی حوکمی( رەشید ..!!)دا پشکی کوردی لە سەرۆک کۆماردا ھەر‌تەنسیبە ولە ٢٠٠٤ وە بۆدەم بەستەیی وچاوبەستەیی (پێکەوە ژیانی ھاوبەشی دەستووری ..!! ) پەیڕەوکراوە .
ئەمریکاو ئێران . لە گۆڕەپانی بەغدادا جیھانیان غافڵگیرکردووە . لەبنەوە ، لە باگڕاوەندەوە، لەودیوی پەردەو ئەکرانی تیڤی و میدیاکانەوە ، بە بەرچاوی رووس و چینییەکان خەریکی پشی پشی و سۆزداری سیاسین ومافی خەڵکە بەش مەینەتەکەی بەغداوعێراقی عەرەبیش پاش خۆبسمیل کردنیان لە گەرماوە خۆشەکەی بەغدا ، دەرژێتنە ناو ئاوی روباری دیجلەوە .
ئای بەغدا .!! ئەوە (یادجلە الخیرت ) بۆ ھەمیشە بۆگەنییە و زۆنگاوە ؟وەلێ ‌لەسەروچاوەی دا لەکوردستانەوە ، لە مێرگی ئارامەوە چەندە زوڵاڵ و خاوێن و باوێن ھەڵدەقوڵێ . ھەی ئاھی ئاو و ھەواو گەنم ودانەوێلەو سەبەتەی خۆراکی کوردستان بتگرێ .کوا مافی چەندین ساڵەی گەنم و جۆی جوتیارانی کوردستان ..؟ کوا موچەو بودجەو قوتی خەڵک و فەرمانبەران..؟
پێناچێ سیناریۆی ئێران و ئەمریکا لەم شەوەدا ، دوابزماربێت لە تابووتی بەغدا بدرێت و عێراقی ھەلا بەھەلابوو بکەوێتە ئەو گۆڕەو ببێتە قەشمەرجاری منداڵانی دەرودراسێ .
چونکە چ عێراق ، چ ئێران ، چ ئەمریکا کە ھەرسێکیان ناسنامەی ململانێ و پشی پشی سیاسی و دنەدانی یەکتریان لای خەڵکی ھوشیاری ھەرێمی کوردستان دیارو ناسراوە ، بۆیە لەیاریی نێو سیناریۆکەیاندا بەردەوام دەبن ولەبەردەم ئەگەری تردا پەردەی دیکەی سیناریۆکە درێژەی دەبێ بۆ تەگەرەی ترو بابەتی گەرمی رۆژڤی میدیایی .
بەغدا ، تاران ، واشنتۆن ، ئەگەرە بەھێزەکە و کەلە پووشە پۆڵاینە ھەردوودەم تیژەکە ، ئەو
کەلە پووشەیە کە پشتی حوشترەکەی بەغدا بشکێنێ ، مافە دەستووریە ڕەواو بێ منەتەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە .
ئەو مافانە، نە سیناریۆبۆدارێژراوی پێش وەختەن ، نەدەرھێنانی دەستی ریژیسۆری سیاسیین ماڤێکن سروشتکردە و ژیانکردەن لە وڵاتێک داگەر بیانەوێ بەکردەوە ، لەخەمی مانەوەی عێراقی مەزن دابن بەیەکگرتوویی دەبێ ملی رێگای ھەولێر بگرنە بەر.
گەر نا، ھەلا بەھەلابوون و پارچە پارچە بوونی عێراق و قەشمەڕ بوونی بەغدا ، نزیکە و دوورنییە ،ھەولێری دەم بەخەندە ش دواجار، پڕبەدەم پێ دەکەنێ .
ھەولێر ٢٦-١٢-٢٠٢٠
Top