ھەموو ئەگەر و پێشبینییەکانی ٢٠٢١ بەرەو ئەوەن ، ھەولێر براوەی مەزنی نێو ھاوکێشەکانە .

ھەموو ئەگەر و پێشبینییەکانی ٢٠٢١   بەرەو ئەوەن ، ھەولێر  براوەی مەزنی نێو ھاوکێشەکانە .

چەند ساتێکی ترە گەلی کوردستان لەگەڵ گەلانی جیھان ، ‌رۆژە سەختەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەرێ دەکات لە شڕۆفەکردنی رووداو و ئەگەرەکاندا ، ئەوانەی روویاندا و روودەدەن وای دەخوێنینەوە :
کە سەرنج دەدەینە ھەندێ لەنەگۆڕەکانی ھاوکێشە سیاسیی وئابوورییەکانی ناوچەوھەرێمەکە بەتایبەتیش ئەو گۆڕانکارییە ئابوری و جیۆسیاسییەی دوای کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەربۆھەولێر ھەرێمی کوردستان وھاتنە پێش تا ئەو ئاستەی ببونە دیفاکتۆ ، خۆراگری خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەرلە دووزەوە ، تا کەرکووک و ناوچەی شوان ودبس و حەفتەغارو پەلکانەی سەرگەڕانەوە، لە مەخمووروگوندەکانی دیبگە ودەشتی نەینەواو شنگاڵ و فیشخابوورو
سحێلاوە ، بەرخودانی کوردستانیانی بەسەرکەوتن گۆڕی بەو ئاستەی ئیدی جارێکی دیکە
سوپای عەرەبی عێراقی و حەشدو مەشدی شیعە مەزھەب جورئەتی ئەوە ناکەنەوە ‌بە سوپاو لەشکرەوە خۆیان بەرامبەر پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان تاقیبکەنەوە .
ئەوە حاشا ھەڵنەگرە ، ئەوگورزەی لە پردێ و مەخمورو سحێلا بەریان کەوت ، گورزێکی سەربازی وەرچەرخانی مێژووی بوو،لە لەخۆدانی سەدان ساڵەی شینی ھەریسەکە تووندترو بە ھێزتربوو .
ھەروا بوو، ھەندێ لەسەرکردەکان ئاوئاو چوون ،ھەندێکیشیان بوونە ( خبرکان)ە ئەوانی
تریش پەنجەی خۆیان گەستەوە ، تاران باشتر تێگەیشت ھەولێر نێچیرە ئاسانەکە نییە تا ‌ماڵیی ببێ وەک ئەوەی ئەوان دەیانویست یا ڕاوبکرێت .
ئەنقەرە ، لەولاوە بە ھەردوو چاوی ئەبڵەقەوە تورکمانە ھەولێرییەکان گوتەنی:(یا ئۆینەرەم یا بۆزەرەم ) دۆشداماو بوو.واشنتۆن ،وەک قالۆچە بە نێوکەلوپەلی شکاوی سەربازی لەشەڕی پردێ دەخولایەوەیە .
ئەوە ھەولێرە، ژمارەیەکی مەزنی نێو ژمارەکانە وخاوەنی گوتاری ھۆشمەندی سیاسیی
وتێگەیشتنی مەزنی رووداوەکانە ، براوەی گەورەترین شەڕی تیرۆری داعش و بەرخودانی مانەوەو ھەستانەوەی مەزنی دوای پرۆسەی سەربەخۆیی ریفڕاندۆمی ساڵی ٢٠١٧ یە ‌و تێکشکێنەری گەورە پلانی ١٦ ی ئۆکتۆبەرە .
ھەولێر ، لەئێستای بەغداش باشتر تێدەگات ھەر لە یاری بڕینی قوتی خەڵک وگەمارۆکانی ئابووری و سەربازیەوە لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا رۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ وە بە باگڕاوەندی ئاین و ئۆینە سیاسییەکانیشەوە .
لەنێو ئەم ھاوکێشەو گرفتە کەڵەکەبووانەی نێوان ھەولێرو بەغدا دا ، تۆکمەیی وتواناوبەھێزی کوردستان وھەولێر،لە بێ ھێزی و بێ توانایی و پەرتەوازەیی عێراق وبەغدادا نییە، بەڵکو لە ھوشیاری وئایندە بینی دایە ‌، لە ھەبوونی دیدگای سیاسیی وھۆشمەندیی درک پێکردنی دایە بۆ سات و کاتی تەنگەتاوترکردن و بەکارھێنانی دواکارتی ئەوان .
ئەو ساتەی ھەولێر دواقسەی خۆی دەکات و دێتە نێو یارییەکە ، خاوەن گوتاری سیاسیی ھاوبەش و چارەنووسازی کوردستانییە وپشت ئەستوورترە بە یەکریزی ناوماڵیی خۆی و قارەمانیەتی و لێزانی وکارامەیی پێشمەرگە ، لەشکرە شۆرشگیرە نیشتیمانییەکەی .
کاتێ دواکارتەکەی بەغدا دێتە گۆڕێ ، ئەوانەی گرەویان لەسەرھەمەجۆری گوتاری سیاسی کوردستانی و پەرتەوازەیی نێوماڵ ونێو شارەکانی کوردستان دەکردولەدیدگای درزوکەلێنەوە مامەلەو سەیری کوردستان وحکومەتەکەیان دەکرد وگاڵتەیان بەھزری سیاسیی کورد دەھات وشەڕی تێکشکاندنی ئیرادەو خواست و ویستی گەلی کوردستان ومیللەتەکەیان دەکرد ئەوسا
لە مەزنێتی ھەولێرباشتر تێدەگەن وھوشیاری وھۆشمەندی و ژیری سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان دەیانھێنێتەوە ھۆش .
ئا لێرەدایە خاڵی وەرچەرخان و جیابوونەوە ، لێرە ، لەکوردستان و ھەولێردا رای گشتی و حکومەتە مەزنەکەی بەیەکگرتوویی بەرەوسەرکەوتنی مەزن ھەنگاو دەنێ .
لەوێ ، ‌بەغدا لەبەردەم گوێ بڕین و ئەتکردنی حکومەت و شەقام لە ھەڵچوون وخوێنرشتن دایە ، ھەژاری و نەداری لە ئاستی ھەرە مەترسی بەرزی دایە .
ئیدی ئەوە ھەولێرە ، دووژمن و نەیاری پێیان خۆش بێ یا پێیان ناخۆش بێ ، ھەولێر ژمارە مەزنەکەی نێو ژمارەکانە ، براوە مەزنەکەی نێو ھاوکێشەکانە .
ھەولێر ٣١-١٢-٢٠٢٠


Top