لە رۆژی نووسەرانی کوردا .. یەکێتیی نووسەرانی ھەولێرغەفڵەتگیری نێو ئەسحابەل کەھفن ، لەخەوی قووڵدان ..!

لە رۆژی نووسەرانی کوردا .. یەکێتیی نووسەرانی ھەولێرغەفڵەتگیری نێو  ئەسحابەل کەھفن ، لەخەوی قووڵدان ..!

باس لە مێژووی یەکێتیی نووسەرانی کورد ناکەین ، کە چۆن لەساڵانی ١٩٦٨ – ١٩٧٠ لە بەغدا دامەزراو چۆن نووسەرو ئەدیبان سەیدا ساڵح یوسفی ، ھەژار موکریانی ، سەعید ناکام بەنوێنەرایەتی سەرۆک و رابەری کورد مستەفا بارزانی و شۆڕشی ئەیلول،لە چۆمان و ناو پردانەوە چوونە بەغدا ویەکێتیی نووسەرانی کوردیان دامەزراند ولە پاشکۆیەتیی و داشی-
(الاتحاد الادبائی عێراقی ) یان کردووە.
ئەو دامەزراندن و دارشتنەی سیستەمی بەرێکخراوی کردنی کۆمەڵگای مەدەنی لە بواری رۆشنبیری و ئەدەبییەوە لەروانگەی نەتەوەیی و ھزری داھێنانی ئازادانەی تاک و کۆمەڵدا لای سەرکردایەتی شۆڕش و مستەفا بارزانی رابەردا لەوە سەرچاوەی گرتبوو کەناکرێ لەکاری ھزری و ئەفراندندا تاکی کوردی ئەفرێنەر پاشکۆی تاکی عەرەبی عێراقی ئەفرێنەر بێیت ، با لە نێو رێکخراو وکۆمەڵەو سەنتەرو ناوەندی رۆشنبیری وزانستی و ئەدەبی و پێشەییش دابێ ، با کوردیش وەک نەتەوە بەژمارە لە عەرەبی عێراقی ژمارەی کەمتر بێ .
تێگەیشتنی مستەفا بارزانی لەوە سەرچاوەی گرتبووئەو،ئەوەندە ساڵەی کەلە یەکێتی سۆڤیەتی جاران ژیابوو ، ئاشنای زیاتری کارو ڕۆڵ و کاریگەرێتی رێکخراوەیی و پیشەیی وحزبی و رۆشنبیری بوو، لەکوردستانیش داپەروەردەی ناو دوو ئەزموون بوو، ئەزموونی ( کۆمەڵەی -رێکخراوی ئازادی – سەردەمی حزبی ھیوا ) و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق – لە مەھاباد ئەوا رێکخراو ژیانی دامەزراوەییە بۆی بوون بە تیێشووی ئەزموون وتێگەیشتن و بەدامەزراوەیی کردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی .
ھەر بۆیە،رێکخراوەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، یەکتیی قوتابیان ولاوانی کوردستان
زۆر بە ئاسایی لە ھزری نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەو رابەرە مەزنە لەدایک بوون ، نووسەران وئەدیبانی ناوداری کوردیش ھەژارموکریانی،سەیدا ساڵح یەسفی، سەعید ناکام کە لەچۆمان و ناوپردانەوە چوونە بەغدا لە ١٩٧٠ ھەڵگری ئەو پەیامەی بارزانی باوک بوون .
یەکێتیی نووسەرانی کورد،بە سەربەخۆی ،بە ئازادی ، بێ پاشکۆی داش – عێراق دامەزرا .
گرنگی و بایەخ لای بارزانی دامەزراندنی یەکێتتی نووسەرانی کورد ، بێ داش – عێراق ‌ بوو، بەرھەم و سەرئەنجامی ئەوەش دواتر دامەزراندنی ( کۆڕی زانیاری کورد) بوو،بێ
پاشکۆ-داش عێراق کەھی عەرەب ( مجمع علمی عراق ) بوو .
گرنگ یەکێتیی نووسەرانی کورد لە بەغدا مەڵبەندی گشتی دامەزرا . باس لە مێژووی دامەزراندنی لقەکانی سلێمانی وھەولێرودھۆک ناکەین کە چۆن و بەچ شێوەیەی دامەزران.
باس لە یادی ساڵانەی دامەزراندیان دەکەیەنەوە ، کە ئەمساڵ یادی (٥١) یەکەمینی ساڵەی
دامەزراندنی بوو، لە لە ١٠ شوباتدا .
کەسەیری ئەو مێژوو و رێککەوتنە دەکەین ، لە رۆژی ناردنی شاند و نوێنەرانی نووسەرانی کورد بۆ بەغدا ودامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩٧٠دا و، دواترلە راگەیاندنی رێککەوتن نامەی مێژووی ١١ی ئازاری ١٩٧٠دا، ھەڵبەت نووسەرانی کورد بەتایبەتیش نووسەرانی ھەولێر، بەمەڵبەندی گشتی و لقی ھەولێری یەکێتییەوەکەیەوە مووچڕکیان بەڵەشی دا ھەڵناگەرێ ..! چەندە خەمساردو بێ ئاگا و نابەلەدن لەڕۆڵ و پێگەو پێگەیاندا...؟ چەندە غەفڵەتگیرو بێ ئاگا و بێ میمۆرین ..! خۆیان بەشایەنی ئەوە نازانن ھەر ھیچ نەبێ ، ئەزەعەفول ئیمان لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی یادی (٥١) ساڵەیان لەخۆیان و ئەندامانیان بکەن ..ئەزعەفول ئیمان ،یادی نووسەرانی شەھیدو کۆچکردووی دوێنێ و ئەمرۆیان بە پەتای کڕۆنا بکەنەوە . بەیانامەو پیرۆزبایی فەیسبووک چی تێناچێ،پیرۆزبای ئەلیکترۆنی ئاسان و بێ تەکلیفە ،چش لە ھەنجەتی کۆڕۆنا بۆبەستنی کۆڕوسمیناری رێزلێنان و یادکردنەوەلە (٥١) ساڵەی تەمەن.
مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد – بارەگات لەھەولێرە ، یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی ھەولێر ‌بارەگات ھەیەو مێزوکورسی وھۆڵی شەھید مەھدی خۆشناوت ھەیە
کۆڕو سمینارچی تێدەچێ .؟ کوا لەو رۆژە ، لە یادی (٥١) ساڵەدا لەکوێ بوون ..؟ نە نامەیێ ،نە پەیامێ ،نە پیرۆزباییێ ،نە کۆڕێ ،نەدیدارێ ،نەسمینارێ...؟
خەوتان خۆش نووسەرو مووسەرانی یەکێتیی نووسەرانی ھەولێرومەڵبەندی گشتی ..
سوپاس یەکێتتی نووسەرانی کورد لقی دھۆک وسلێمانی بەراستی لە ئاست یادکردنەوەی یادی
(٥١) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد دابوون ،بە تایبەتیش لقی دھۆک بە سازکردنی سمینارو دابەشکردنی چاپکراو و بەرھەمی تازە .
بەیانیتان باش ، بەرپرسانی رۆشنبیری وئەدەبی ونووسەری حکومی وحزبی ھەولێر .




Top