لێگەڕێن با یاسا سەروەر بێت

لێگەڕێن با یاسا سەروەر بێت


یەکێک لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت لە ھەر ووڵاتێکدا بریتیە:لە ئازادی ڕادەبڕین.
بە جۆرێک کاتێک ڕەخنەگر،ڕەخنە دەگرێت لۆژیکی و بەڵگەیی دەبن،دروستە کەئەو ھۆکارانەی دەوڵەتێکی سەرکەوتووی پێ دەناسرێنەوە سەروەر بوونی یاسا و یەکسانیە لەبەردەم دادگادا.

بەڵام ئەوەی سەیر و ناتەندروستە دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان،خەڵکانی بەناو ڕۆشبنیر کەوتوونەتە تانەدان لە بڕیاری دادگا و لێناگەڕێن یاسا سەروەر بێت،لە ھەموو دونیادا کاتێک کەسێک تاوانێک دەکات مافی دەوڵەتە کە سزایی لەسەر تاوانەکەی بدات،جا تاوانەکە ھەر جۆرێک بێت،بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە خەڵکانێک بە ڕۆژی ڕووناک و ئاشکرا بە پیلان و بەرنامە کاری جدی بۆ لاوازکردنی دادگاکان و سەروەر بوونی یاسا دەکەن،ھەر ئەمانە ناھێڵن ووڵات بەرەو سیستماتیک و موئەسەساتی ھەنگاو بنێت.

ڕێگرەکان کێن؟ بۆ دژە یاسان؟

کۆمەڵێک خەڵک لە ئاستی باڵای حزبەکان،لە کاتێکدا بانگەشەی ئازادەی ڕادەبڕین و دادپەروەری دەکەن،لە کاتێکدا بە ئاشکرا خیانەت دەکەن،قاچاخچێتی دەکەن،دزی دەکەن،ڕۆژنامەنووس دەکوژن،خۆپیشاندەر دەکوژن دواتر نسەردانی ماڵەکانیان دەکەن!

لە ھەمان کاتدا کۆمەڵێک خەڵکی کڕدراو و ئاراستەکراو بوونە پاشکۆی ئەم ڕەوتە
پۆپۆلیستیە،ھۆکاری سەرەکی ڕێگرەکانیان ئەوەیە کە ئەگەر یاسا سەروەر بێت و دادپەروەری بەرقەرار بێت ئەوان ناتوانن ئەسپی خۆیان لە مەیدانی خیانەت و نیشتمانفرۆشی و تاڵانی داھاتدا تاو بدەن.

ھەر کاتێکش ھەوڵەکانی چاکسازی چڕ دەکرێنەوە،ڕاستەوخۆ ئەمانە وەک سەگی دز لە خۆیان بەشک دێنە قسە و دەکەونە تۆمەت و بوھتان بەخشینەوە،لەو کاتەی دەیان کەیس بەرۆکی گرتوون و نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بکەن!


باشترین چارەسەر و ڕێگەی دروست ئەوەیە کە خەڵک حوکم بدەن لەسەر حەق و ناحەق پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو کەسانە بناسنەوە،نەکەونە ژێر کاریگەری ئیرھابی فکری ئەوانە،دەبێت ھەموومان لەو واقعە بگەین کە ئێستا دۆخ بەرەو یەکسانی و دادی دەچێت و ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی کەس لە دەستی یاسا نەجاتی نەبێت،بەڵام دیارە لادەران ھەمیشە بە خستنەکاری کێشە و ئاڵۆزی نوێ و دروستکردنی شەڕی ئیعلام و بەکارخستنی مەکینەی ئیرھابی فکری ئەم واقعە لەبیر خەڵکی ببەنەوە.

لە ڕاستیدا ئەوانەی خەڵکانی شکستخواردوون و بێ متمانەن،ئامادەن لەپێناو پارە و دەسەڵات خۆیان و نیشتمانیان ھەرزانفرۆش بکەن،بەڵام خەڵکانی تێگەیشتوو و واقعبین و لەدوایدا مێژوو ئەم کرمۆکانەی نێو سیاسەت زەلیل دەکەن...
Top