چیایه‌كی پۆڵایین و ئومێدی نەتەوەیەك ..

چیایه‌كی پۆڵایین و ئومێدی نەتەوەیەك ..

لە مێژووی پرشانازیی بزاڤی رزگاریخوازیی وخەباتی شارستانی گەلی كوردا پارتی وبە رابەرایەتی بارزانی هەمیشە لە سێرەی دوژمندا بوونە ، هۆكاری سەرٍەكیش ئەوەیە تەنها بۆ ساتێكیش لە ڕیرٍەویی رٍاستەقینە خەبات لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان وزەی خۆی لە ئامانجی لاوەکی بەفیڕۆ نەداوە و ناداست ، لە پێناو گەیاندنی گەل و نیشتیمانەكەی بە لووتكەی سەركەوتنی یەكجاری.
پارتی وەك قوتابخانەی بارزانی ، لە نێوە پانتایەكی بەرفراوان و نەك ناوچە و سنوورێكی دیاریكراو ڕیشەی لەنێو قوڵایی گەلی كورد داكوتاوە و ئاوێتەی رۆحی كوردستان بووە ، بە شێوەیەك بێجگە لە كوردایەتیی و فیداكاری بۆ خاك و نەتەوەیی هیچ شتێكی تری لا گرنگ نەبووە.
بەڵگە دیرۆكییەكان دەرخەری ئەو رٍاستییەن كە بارزانی شۆڕشگێر و تێكۆشەرێكی نەتەوەیی و كارێزما و رٍابەری كوردایەتی بوو ، كە لەو سەردەمانەی كە دوای خامۆشكردنی كۆماری كوردستان لە لایەن پیلانگێران و داگیركەرانی كوردستان ، ئەوا بارزانی ئامادە نەبووە ، چۆك بۆ دوژمنان دابنێ‌ بۆیە، ئاوارەیی وڵاتانی هەڵبژارد و دوای چەند ساڵێك گەڕایەوە نیشتیمان و شۆرٍشی مەزنی ئەیللول كە گەورەترین شۆرٍشی نەتەوەیی بوو و كوردان لە هەر چوارپارچەی كوردستان بەشداربوون هەڵگیرساند و توانیی مێژوو و دەستكەوتێكی گەورەی هەتا هەتایی تۆماڕ بكات و ڕێكەوتنی 11 ی ئازار لەگەڵ ئیمزا بكات كە لەو ماوەیدا كوردستان بوژانەوەی ئابووری كەلتوری و ئەدەب و زمان بەخۆیەوە دی پاش ماوەیەك دوژمنان پیلانی جەزائیریان ڕێكخست و بۆ ماوەیەك شكستیان بە شۆڕشی كورد هێنا، بەڵام دواجار ئەوان كەوتن و تەواو بوون، بەڵام پارتی و كورد هەستانەوە.
شۆڕشی پێشكەوتخوازی 26ی گوڵان، بووە هۆی نائومێدی داگیركەران ناحەزانی گەلی كورد ، بە شێوەیەك لەماوەی چەند ساڵێكدا ، چەندین داستانی نەبەردی و پرشانازی ودەستكەوتی گەوری لێكەوتەوە و ئەوەش وایكرد ، كە بە هۆی هاتنەئارایی هەڵومەرج و پێشهاتەكان زەمینەی راپەرٍین شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 بێتە ئارٍاوە و هەر دوای ماوەیەكی كورتیش سەرۆك بارزانی لە شاری كۆیە دوای هەڵبژاردن و حكومی یاسا و گۆرینی خەباتی شۆرشگیرانە و چەكداری بۆ خەباتی شارستانی بكات ، هەر ئەو هەنگاوانەش بوون كە گەلی كورد بووە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستان و فیدراڵیزم.
ئەو سەركەوتن ودەستكەوتنانە لە كاتێكدابوون كە داگیركەران ونەیارانی كوردستان چاویان بەو پێشكەوتنانەی گەلی كوردو شێوازی حكومرانی راست و دروستی سەڕەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكان هەڵنەدەهات ، بۆیە، لەلایەك پیلانی شەڕی كورد دژی كوردیان لە نێوخۆیی كوردستان دەگێرا ولەلایەكی تریشەوە پەكەكەیان ئامادە دەكرد تا شەڕ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات و رێگە نەدا كە دەسەڵاتدانی و ئەزموونی كوردستان گەشە بكات و پێشبكەوێت.
نەیارانی گەلەكەمان لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، چەندین پیلانگێری مەترسیداریان لە دژی قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی و بارزانی كە هەردەم خۆی بە بەرپرسیار لە بەرانبەر دەستكەوتەكانی گەلی كورد دەزانی جێبەجێكردووە و هەردەم قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ تا شكۆ و سەروەری گەل و نیشتیمانەكەی پارێزراو بێت .گەلەكۆمەكی نێودەوڵەتی و بەكارهێنانی میلیشیا و تیرۆریست و چەكی پێشكەوتوو و تانكی ئابرامز .هەروەها گەمارۆدان لە رووی دارایی و ئابوورییەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی گەلی كوردیان نانبڕاو کرد..لە رووی ئەمنییەوە، گەورەترین و دڕندەترین تاقم و گرووپی میلیشایی تیرۆریستی پەلاماری خەڵک و خاکیان دا.هه‌روه‌ها ، بە پێشكەوتووترین چەک و ئامرازی جەنگیی مۆدێرن هەوڵی داگیرکارییان دا.
لە رووی سیاسی دیبلۆماسییەوە، سنوورمان بەسەردا داخراو هەڕەشەیان لە هەرێمی كوردستان دەكرد .
بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ڕەگی لە مێژووی كوردستاندا داكوتاوە و بەردەوام لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا قسەی تازەی هەیە جگە لەوەی ئەو قەیران و ئەو شەڕانەی لە لایەن داگیركەرانەوە شەڕی داعش و هێرشی حەشدی شعبی و بڕینی مووچە و بودجە لەلایەن عێراقەوە لایەنەكان حكومەتیان بەتەنیا جێهێشت، بەڵام پارتی وەك هەمیشە شانی دایە بەر قەیرانەكان بەتایبەتی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كورد ڕوبەڕووی پیلانگێری و پەلاماری هەمە لایەنە بوویەوە ئەوە بووە و توانی گەمارۆكان تێكبشكێنێت و بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر بێتەوە گۆڕەپانی خەبات بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی .
بەڕێوەبردنی قەیران و مەترسییە ڕژدەكکان لەسەر ئاستی گشتی کارێکی ئاسان نییە، هەم هیمەت و هەم لێهاتوویی دەوێ، پێنج ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان دووڕیانێکی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لە دۆستان دەمامکیان فڕێداو رووی راستەقینەیان پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشکردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان،بۆیە، بەدڵنییاییەوە، ئەم قۆناغە و پیلانگێری پەكەكەش بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكان تێدەپەڕێنین بەرەو ئایندەیەكی گەش و حكومەت وكوردستانێكی بەهێزتر و پارتی وبارزانی هەمیشە وەك قەڵغانێكی پۆڵایینن بەرانبەر هەر دەستدرێژی و پیلانگێرییەك دژی گەل و نیشتیمان ..
Top