هەموو رێگاکان دێنەوە بەردەم بارەگای بارزانی

هەموو رێگاکان دێنەوە بەردەم  بارەگای بارزانی

باردۆخی سیاسیی وسیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لەدوای کارەساتی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 وداگیرکردنی کەرکوک وناوچەکانی دەوروبەری هەروا هێرش و پەلامارە بێ ئامانەکانی بەغدا لەمیحوەری پردێ و مەخمووروسحێلا تا ئاستێک بالانسی هێزو دەسەڵاتی حوکمداری لە ناوچەکە گۆرێ بەجۆرێ دەستی دەسەڵاتداریەتی بەغدای زیاتر بەرامبەر بەهەولێرواڵاکرد وچاوتێبرینی ئێران و تورکیای لە نێوسنووری ناوخۆی جوگرافیای عێرقدا بەجۆرێ فرەوان کرد عێراق سەروەری خۆی زیاتر لەدەست بدات وکێرڤی فشاری مووچەو بودجە برینیش بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەرلەهەڵشاندابێیت .
لەوساوە لەدوای 16 ی ئۆکتۆبەرە تا رۆژی ئەمرۆوتا سەردانیکردنی شاندی باڵای ئەمریکا بەسەرۆکایەتی بێرت مەکگۆڕک بۆلای سەرۆک بارزانی لەبارەگای بارزانی لە سەری بڵندا لە رۆژی 5-5-2021دا ئەمریکییەکان بەرلەهەمووان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە کورد بەرامبەر پرسە راستەقینەکەی خۆی سازش ناکا و دەستبەرداری مافەرەوایەکانی خۆی نابێیت و نابێیت .
راستە کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەرئەوەندە مەزن بوو لێکەوتەو دەرهاویشتەی وای هێنایە دی خەریک بووجۆرێک لە ڕەشبینی وبێ هیوایی لەنێو ناخی کۆمەڵگای کوردستانیدا بڕوێنێیت وبێ هیوا بوون وخۆدانە دەست قەدەری کورد یا دەردە کورد ببێتە ڕەنگ و سیماوخەسڵەتی هەمیشەیی تاک وکۆی ئەوکۆمەڵگا کوردو کوردستانییەی بەوە ناسراوە (هەرچیاکان دۆستن،هەڵ ناقۆزنەوە ،ناتەبا وفرە گوتارن،نەیارودوژمنی یەکترن،ل ەتەنگانەولێقەوماندا بۆیەکتری فریادرەس نین ،هەرئازان لەدوای شکستا یەکتر تۆمەتباربکەن ،فرەسەرکردە وخودان پیلانگێری ناپاکین لەگەڵیەکتری ...تد ) .
لەدوای ئەو لێککەوتە ودەرهاوێشتانەی ئۆکتۆبەردا تەنیا سیاسەتی ئەزموونداری ژیرانە وووردبینی و دبلۆماسیەتی سەبری ئەیوبی سەرۆک بارزانی بوو شکستی بەهەموو شکستەکان هێناومۆڕاڵی هیواوئومێدی بۆتاکی کوردوکۆمەڵگای کوردستانی لە گۆشەگیریی و شکستەوە بۆسەرکەتن گۆڕی .
سەرۆک بارزانی بەدرێژایی خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتیدا با لێرەو لەوێ دوژمن و ناحەزی هەبووبێ وهەبێ ، با رێگای بەردەمی پڕلەمپەربووبێ وببێ، ئەوانە هیچ لە حەقیقەتی ئەو هاوکێشەیە ناگۆڕیت کە (هەر پرسێکی مەزن و هەرسەرۆک ورابەری خاوەن دۆزو پرسی مێژوویی خەباتکردەی راستەقینەی نێوگۆرەپانی تێکۆشان ) لە کاروانی خەباتدا بەوقۆناغ وبارودۆخە دا تێپەڕدەبێ و هەژارموکریانی گوتەنی ( ئەگەر دوژمن پڕاوپڕی دنیا بێ ، شەپۆل بداتەوە وەک دەریا بێ ) هیچ کاتێ نابنە لەمپەر بۆ گەیشتن بە دوا مەرام و ئامانج .
بۆ ئێستای دوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی زۆرگرنگە ئەوپرسە ئالۆزوپڕ لەگرێ و گۆڵەی کوردو کوردستان لەناوچەیەکی پڕلەرووداو گۆنکاری خێرای هاوکێشەکان وهەڵگەڕانەوەو بادانەوەو مەچەک شکاندن وئاین وئۆینی سیاسیی و فشارو هەژموونی زلهێزانی دەرودراوسێ و ناوچەیەکی تەژی لە تیرۆرساتی رێکخراودا کوردستان هەر سەرفرازەوهەولێرهەرنەچەمایەوەو ناچەمێتەوەش.
ئەو رۆژە 6-5-2021 ئەمریکییەکان وبەریتانییەکان لەدوو ساتی جیادا لای بارزانی بوون ، لە بارەگای بارزانی بوون .
بێرت مەکگۆرکی بەر لەریفراندۆم ئەوسا لە ژووری سەربازی سحێلا لە حزوری بارزانی دا بوو لەگەڵ بانکیمۆنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گەیشتنە ئەوراستییەی کە سەرۆک بارزانی لەو سەرۆک ورابەرانە نییە خۆی شەرمەزاری مێژوو و گەلەکەی خۆی بکات ، ئێستایش کە مەکگۆرک پەیامی هاوپەیمانیەتی ئەمریکییەکان و سڵاوی سەرۆک جۆن بایدن بەسەرۆک بارزانی رادەگەینێ لە
جاران باشتر لەوە حاڵی بووە کە سەرۆک بارزانی هەر ژمارە سەنگینەکەی نێو هاوکێشەکانە و پرس و دۆزی کوردیش لە دۆزە پیرۆزو ڕەوایەکانی نەتەوەیەکی خودان ماڤ وژیانی سەرفرازانەی سەربەخۆییە وهەردەبێ بێتە دی .
بەرێزمەکگۆڕک ئەی ئەوە نییەهەموورێگاکان دێنەوە بەردەم بارەگای بارزانی .


Top