ڤایرۆسی کۆرۆناو گۆڕان لە شێوازی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا

ڤایرۆسی کۆرۆناو  گۆڕان لە شێوازی  بەکارهێنانی  سۆشیاڵ میدیا

وەک چۆن هەردیاردەیەکی سروشتی یان هەرگۆڕانکاریەکی جیهانی کە دێت ئیتر توێژەران و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان دەچنە سەر کاریگەری ئەو دیاردە سروشتییە یان گۆڕانکاریە لەسەر کۆی جومگەکانی ژیان و بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی،هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وبەو خێرایە بڵاوبونەوەی بە جیهاندا ،جگە لەسەرقاڵ کردنی کۆی ناوەندە زانستی وپزیشکیەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر ،گفتوگۆکانیش بەردەوامن لەسەر ئەوەی چ کاریگەری تری کردوەتە سەر مرۆڤایەتی ،لەڕووی بەکارهێنانی تۆڕکۆمەڵایەتیەکانەوە باسەکە تەنها ئەوەنیە کە چۆن و چ کاریگەریەکی کردوەتە سەری، بەڵکو باسەکە لەوەدایە کە بە نەتوانینی مرۆڤەکان بە جموجوڵ لە کۆمەڵگە واقعیەکە ،جیهانی ئۆن لاین بوەتە پارێزراوترین و سەلامەت ترین شوێن بۆ مرۆڤەکان ڕەفتاری تێدابکەن دووربن لە توش بوون بە م پەتایە ،ئەویش لەبەر ئەوەی بەریەکەوتن نیە لەم جیهانەداو جیهانی گریمانەییە، بۆیە پسپۆڕانی بواری میدیاو کۆمەڵناسی دەستیان بە توێژینەوە کردوە لەسەر شێواز و ئاستی بەکارهێنانی ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتیانە وەک بەشێک لە جیهانی ئۆن لاین لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە ، ئەڵبەتە ئەو بەختەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چاوەڕێی بوو کە یاوەری بێت کە ڕاکێشانی زۆرترین بەکارهێنەر بۆ فۆڕمە جیاجیاکانی سۆشیاڵ میدیا ،لەبەر خەونی بەرزبونەوەی ئاستی مارکیتینگ و بازارگەری و بوارە ریکالامەکە بوو کە بە زۆربوونی بەکارهێنەرەکانی زۆرترین قا زنجی لە بواری مارکێتینگ دەست دەکەوت، ئەویش لەبەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی بزنس و فرۆش و بەرهەمەهێنان وپیشەسازیشی وەستان وریکلام کردن ومارکێتینگیش رێژەکەی زۆر دابەزی ،بەڵام هەرچۆنێک بێت لە ئێستادا تویژەران بەدوای ئەو بەرزبونەوەی ئاستی بەکارهێنان و ڕەفتارەکانی بەکارهێنەرانی تۆ ڕی کۆمەڵایەتی دەگەڕێن لەم سەردەمی کۆرۆنادا.

Alex Gevers لە بابەتەکەیدا لەسەر' Coronavirus pandemic and online behavioural shifts' باسی خێرایی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک دەکات بۆ زانیاریەکان لەسەر پەتای کۆرۆنا و سەردانی خەڵک بۆ ماڵپەرەکان و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان لەماوەی بڵاوبونەوەی پەتاکەو خێرایی بەرزبونەوەی ئاستی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەڵێت" لەماوەی ١٥ هەفتەی ڕابردوو ئەگەر بەراوردی نێوان مانگی ١٢ ی ٢٠١٩ بۆ مانگی ٣ ی ٢٠٢٠ بکەین بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە هەندێکی وڵاتانی ئەوروپی بەڕێژەیەکی یەکجار بەرزبوەتەوە بۆ نموونە لە فەرنسا بە ڕێژەی لە %٥٠ و لە ئەڵمانیا بەڕیژەی لە%٣٩
و ئیتالیا بە ڕێژەی لە%١٤٢ ولە ئیسپانیا لە%٧٤ ولە بەریتانیا لە %٤٤ رێژەی سەردان وبەکارهێنایی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەرزبوەتەوە ،بەهۆی گەران و دەستخستنی زانیاری بۆ هەواڵەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆۆرنا."
ماڵپەری Business Today لە وتارێکدا دەرەنجامی ڕوپێویەکی خستوەتە ڕوو کەلەسەر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کراوە لە هندستان، دەڵێت بەڕێژەی لە %٨٧ بەکارهێنەران و سەردانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زیادی کردوە بەبەراورد بە پێش هاتنی پەتای کۆرۆنا، و دەڵێت لە ئێستدا تێکڕای بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە هندستان ٤ کاتژمێرە لەلایەن بەکارهێنەرەکانیەوە بەتایبەتی فەیسبوک واتساب، ئەمە پێش کۆرۆنا خەون بوە وهەرگیز ئەو ئاستەی نەبوە وەک دەڵێت لە پێش چونەوە ماڵی هاوڵاتیان و داخرانی زۆربەی شوێنەکانی ئیش کردن وکەرەنتینە رۆژانە بەرزترین ئاستی بەکارهێنان لە ووڵاتەدا بۆ تۆری کۆمەڵایەتی تێکڕاکەی بریتی بوە لە ٢ کاتژمێر و نیو کە ١٥٠ خولەک بوە لەسەر ئاستی وڵات. لەسەر هۆکاری بەکارهێنانیش زۆرترینی بەکارهێنەرەکان بۆ خەرج کرن وبەسەربردنی کاتە بێ ئیشیەکەیانە.لەم ڕێژەیەش لە %٧٥ بەکارهێنان فەیسبوکەو هۆکاری بەکارهێنانیش بۆ کات بەسەر بردن بە پلەی یەکەم، پلەی دوەم دەست کەوتنی زانیاری بەدوایدا وپەیوەندی بە هاوڕێ وکەس وکاریانەوە. هەمان توێژینەوە سەلماندویەتی کە وەڵامدەرەوەکانی پرسیاری توێژینەوەکەی ئاماژەیان بۆ کاتێکی کەم کردوە لەسەیر کردنی تەلەفزیۆن کە لە کات ژمێرێک زیاتر نەبوە رۆژانە بە تێکڕایان، لەلایەکی ترەوە هۆکاری بەکارهێنان و ئاستی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ مەبەستەکانی تری وەک برینی بلێتی فرۆکەو گەڕان بۆ شوێنی گەشتیاری وگرتنی ئۆتێل و گەشت کردن بە ڕیژەی لە%٩٥ کەمی کردوەو، بەکارهێنان بۆ کرینی کەلوپەل و پێداویستی بۆ کاڵاکانی وەک جل و بەرگ وکەمالیات وپێداویستی ناوماڵ بەڕێژەی لە%٤٢ کەمی کردوە ،لەکاتێکدا کڕینی مادە خۆراکیەکان و پێداویستی رۆژانە لە بازاڕەکان بە رێگەی ئۆن لاین بەڕیژەی لە%٨٥ زیادی کردوە لەبەر ئەوەی کە هاوڵاتیان لەترسی توش بوون بە پەتای کۆرۆنا سەردانی بازاڕەکان ناکەن وهەوڵ دەدەن بە ئۆن لاین بیکڕن،
ئەمانە هەموو دەری دەخەن کە ئاست ومەبەستی بەکارهێنانی تۆری کۆمەڵایەتی بە هاتنی پەتای کۆرۆنا گۆرانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە کە گوزارشت لە ڕەفتاری بەکارهێنەرەکانی دەکات.

Top