سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له‌دیدارێكدا دكتۆر ئۆلیڤه‌ر شنایكن بێرگ خۆشحاڵى به‌دیدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ربڕى و ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه له‌ماوه‌ى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى خۆى وه‌ك كونسولًى گشتى ئه‌ڵمانیا توانراوه به‌شێكى گرنگى ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى ئه‌ڵمانیا له‌شارى هه‌ولێر و بهفهرمیى دامه‌زراندنى پردى په‌یوه‌ندى و لێكه گه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لى كوردستان و ئه‌ڵمانیا و هه‌وڵ دان بۆ هێنانى كۆمپانیاكان و پته‌وتركردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌تایبه‌تیش كه هه‌رێمى كوردستان جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه له‌هه‌موو رووێكهوهو گه‌یاندنى ئه‌و راستیانه وه‌ك خۆى و ئه‌نجام دانى دیدار و چاوپێكه‌وتنى باڵا له‌نێوان به‌رپرسانى هه‌ردوولا كه دواینیان ئه‌و دیداره گرنگ و پڕ بایه‌خه‌ى نێوان رێزدار سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ستایشى كاره‌كانى كونسولًى گشتى ئهڵًمانیاى له‌هه‌رێمى كوردستان كرد كه له‌و ماوه‌یه ئه‌نجامى داوه‌و توانیویه‌تى به‌سه‌ركه‌وتوویى كاره‌كانى خۆى له‌رووى دروست بوونى پردى په‌یوه‌ندى له‌نێوان هه‌ردوولا دابمهزرێنىًَ و به‌دڵسۆزیه‌وه ئه‌رك و كاره‌كانى راپه‌رێنێ و وه‌كو زانكۆیه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا زانیارى زیاتر له‌باره‌ى ناوچه‌كه و ره‌وشى سیاسیى بخاته سه‌ر خه‌رمانه‌ى زانیاریه‌كانى، به‌تایبه‌تیش كه رۆلًى گرنگى لهدامهزردانى یه‌كه‌مین كونسولًگهرى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان و دروست بوونى په‌یوه‌ندیه فهرمیهكانى نێوان هه‌ردوو لا دا هه‌بوه‌و هاوڕاى خۆی نیشان دا له‌باره‌ى تایبه‌تمه‌ندێتى هه‌رێمى كوردستان كه میلله‌تێكه شه‌ڕى جینۆسایدى به‌رامبه‌ر كراوه‌و نه‌یویستوه به‌هه‌مان شێوه‌ى به‌رامبه‌ر تۆڵه له‌كه‌س بكاته‌وه‌و بوغز و قینى به‌رامبه‌ر كه‌س نیه و ده‌یه‌وێ كه‌شێكى دیموكراسیی و یه‌كسانى بۆ هاووڵاتیانى ده‌سته‌به‌ر بكات چونكه هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى له‌رابردوو رووبه‌ڕووى بونه‌ته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بووه، كه ویستویه‌تى به سه‌ر بڵندى بژى.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان هیواى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى ئاینده‌ى كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان خواست و ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى نیشان دا بۆ پاڵپشتى و پشتیوانى كردنى كونسوڵى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ته‌واو كردنى ئه‌رك و كاره‌كانى دكتۆر ئۆلیڤه‌ر شنایكن بێرگ و هاندانى زیاترى كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هاتنه هه‌رێمى كوردستان و پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌هه‌موو ئاسته‌كان.