بەبۆنەی ٥٩ساڵەی بوونی بەپێشمەرگەی كوردستان ... پێشمەرگایەتیی :گەورەترین شانازی سەرۆک مسعودبارزانی ...

بەبۆنەی ٥٩ساڵەی بوونی بەپێشمەرگەی كوردستان ...  پێشمەرگایەتیی :گەورەترین شانازی سەرۆک مسعودبارزانی ...

 

(٥٩)سال بەرلەئێستالەبەرواری٢٠ی ئایاری١٩٦٢سەرۆک مسعودبارزانی خەونی لەمێژینەی دێتەدی وبۆیەکەم جار وەك پێشمەرگەێك خۆی دەبینێتەوەوچەكی بەرگری دەکاتەشانی ولەگەلی بێخمە پەیوەندی بەبارەگای بارزانی نەمرەوەدەکات
لەپەرتوکەكەیدا (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد) بەمشێوەیە جەنابیان باس لەو ساتەیە دەكات:
(به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیه‌وه‌ باوکم پێی باش نه‌بوو ببم به‌ پێشمه‌رگه‌، مامم شێخ ئه‌حمه‌د راسپارد باوکم (مسته‌فا بارزانی) رازی بکات، ته‌مه‌نم ١٦ ساڵ بوو، چومه‌ خزمه‌تی بارزانی، بڕنۆیه‌کی پێدام به‌ شاخێک سه‌رده‌که‌وتین فه‌رمووی: ئه‌م رۆیشتنه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵمان سه‌رکه‌وتی ده‌بیت به‌ پێشمه‌رگه‌. په‌رۆشیم بۆ پێشمه‌رگه‌بوون و تفه‌نگ هه‌ڵگرتن هه‌ستم به‌ماندوێتی نه‌کرد و سه‌رکه‌وتین.)
بێگومان تابەئەمرۆش دەگات ئەم یادەوەرییە بۆھەمیشەبویتە گەورەترین شانازی جەنابیان لەژیانی دابۆیەش ھەمووکات وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەنەك ھیچ ناونیشانی تر وەپێشمەرگایەتیشی بەخالێکی پرلەشانازی لەژیانی خۆی داناوە لەگەل ئەوەی لەم رێگایەدازۆرھەورازونشێوی بینیوەورووبەرووی زۆرقۆناغی جیاواز بویتەوەبەلام ھەرلەسەنگەری بەرگری كردن بووەلەكوردستان.
هەرچەند كەسایەتی و سەنگ ولێهاتووی و كارێزمایی خودی سەرۆك بارزانی بۆ خۆی خالێكی هەرە دیار ولە پێشەو زۆربەی هاولاتیان ئەوراستی یە باش دەزانن ودركیان پێوەكردووە ،بەلام لەگەل ئەمەشدا هیچ كات موشتاقی پۆست و پلە وپایە نەبووە چونكە
مێژووی پرلەسەروەری سەرۆک مسعودبارزانی زۆرلە پلە و پۆست گەورە ترە، هیچ كات پێویستی بەپلەو پۆست نەبووە ،
بۆیەش زیاتر لە نیوسەدەیە ھەربەپێشمەرگەمایتەوە،ھەرلە رێكەوتنامەی 11ی ئادار تا دوایی روخانی رژێمی بەعس دەرفەتی دیارو گرنگی بەرپرسیاریەتی بۆ هاتۆتەپێش بەلام هەمیشە زیاتر تامەزرۆ بووە ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی ببینێت و تەنها تاكە شانازیش لە ژیانی دا (پێشمەرگایەتی)بووە كە بەبەردەوامیش لەووتارودیمانەكانی دا ئەم راستی یەی دووپات كردۆتەوە كە حەز بەپۆست ناكات و ناونیشانی هەمیشەیشی هەر پێشمەرگایەتی یە ، بەبەردەوامیشی لەئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی داسەلماندی كە دەیەوێت پێشمەرگەی هەتا هەتایی بێت نەك سەرۆك یان هەر ناونیشانێكی تر ، كاتێكیش وەك سەرۆكی ھەرێمی كوڕدستان سەرەتادەست نیشان كراوپاشانیش ھەلبژێردرا دلنیایی دایە گەلی كوردستان كە لەهەر پلە وپایە وپۆستێك بێت ھەربەپێشمەرگەدەمێنێتەوەبەكردەوەش ئەم راستیەی سەڵماند بەتایبەت لەماوەی شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش كەپێشمەرگەئاسالەسەنگەرەكان مایەوەورێگا ی نەدا نەیارانی گەلەكەمان پیلانەكانیان دژ بە گەلی كوردستان سەربكەوێت ،لەدوایشدالەگەل لایەنەسیاسیەکاندائەركی پیرۆزی خۆی بەجێ گەیاندووبریاری ئەنجام دانی ریفراندۆمی داکەسوپاس بۆخوای گەورەتواندرا دەسکەوتێکی ترمێژوویی تۆماربكرێت كەلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەماندا تۆمارنەكرابوو کە٩٣/ خەلكی كوردستان بەبەلێ دەنگی دابۆسەربەخۆیی كوردستان،
ئەمڕۆش دوای ٥٩سال پێشمەرگایەتی وخەبات بۆئازادی كوردستان بەھەمان روحیەتی رۆژانی شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگوڵانی پێشكەوتنخوازداسەرۆك بارزانی ھەرلەسەنگەری پێشمەرگایەتی دایەووەك پارێزەرێك تێ دەكۆشیت بۆھێنانەدی خەونی شەھیدان وپاراستنی كەرامەتی كوردستانیان
، وێرای ئەوەی ھەمیشەپێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت.

پیرۆز بێت پیرۆزترین پلە وپایەت كە پێشمەرگایەتی یە
خوای گەورەتەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆكوردستان.

Top