سەرۆک بارزانى ناوێكى پرشنگدار بۆ مێژووى كورد
(( حەسیبە گەردی))
سه‌رۆك و مه‌رجه‌عى هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك، كه پلاتفۆرمى خه‌بات و تێكۆشان و دڵسۆزييه‌كانى لاى گه‌لى خۆى دره‌وشاوه بێت، بێگومان جێگه‌ى باوه‌ڕ و متمانه‌ى گه‌له‌كه‌ى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕابه‌ر و كه‌سايه‌تييه كاريزما و وڵاتپارێز و خۆنه‌ويستانه به ده‌گمه‌ن له مێژووى هه‌ر وڵاتێكدا هه‌ڵده‌كه‌ون. ئه‌وه‌تا نموونه‌ى ماندێلا و گاندى و هه‌تا ده‌گاته لی كوان یوو(سەرۆك وەزیرانی پێشووتری سەنگاپۆرا) زۆر كه‌مه، كه وڵاتى خۆيان له ژێرده‌سته‌يى ڕزگار كرد و، سه‌روه‌ريى و كه‌رامه‌تيان بۆ خاك و نيشتمان و گه‌لى خۆيان گه‌ڕانده‌وه، نه‌ته‌وه‌ى سه‌ربه‌رزى كورديش له قۆناغى جياجيا، به ڕابه‌رى سياسى و هۆزانه‌وانى فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بييه‌وه (نه‌هرى، پيران، خانى، حاجى، شێخ مه‌حموودى حه‌فيد، قازى محه‌مه‌د و بارزانى مسته‌فا) ئه‌ستێره‌ى دره‌وه‌شاوه‌ى هه‌بووه. له‌و هه‌موو تێكۆشان و خه‌بات و قوربانيدانه‌ش، گه‌وره‌ترين ميراتوه‌رگرى ئه‌مانه‌تدارمان هه‌يه، كه پێشمه‌رگه و سه‌رۆكه و پێشمه‌رگايه‌تيش له سه‌رۆكايه‌تيى به به‌هادارتر ده‌زانن.
پێشمەرگە و سه‌رۆك مسعود بارزانى، ئه‌و سه‌رۆكه كاريزما و ڕێبه‌ر و وڵاتپارێزه‌يه، كه نه‌ك نه‌ته‌وه‌ى خۆى، بگره نه‌ته‌وه‌كانى ديكه‌ى جيهانى سێ و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت وڵاتانى زلهێز و پێشكه‌وتووى ئه‌م سه‌ر گۆى زه‌وييه، پێى سه‌رسامن و زۆر وڵات هه‌ن كه خۆزگه ده‌خوازن سه‌رۆكێكى وايان هه‌بێت.
سه‌رۆك بارزانى مێژووی نیشتمانێکى له دووتوێى په‌رتووكێكدا له ژێر ناوى (بۆ مێژوو) نووسيوه‌ته‌وه. ته‌نيا به ڕامانێك له سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك، كه لێوانلێوه له ڕووداوى مێژوويى و هه‌ڵوێستى پێشمه‌رگانه و ئيداره‌دانى شۆڕش و به‌رخۆدان، ده‌بينين جه‌نابى سه‌رۆك به سياسه‌تێكى حه‌كيمانه و ڕێبه‌رايه‌تييه‌كى وردبينانه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى نه‌ته‌وه و بۆ ده‌سته‌به‌رى مافى هاونيشتمانيان به هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه، هه‌وڵيان داوه و كارنامه‌يه‌كى دره‌وشاوه‌يان له سه‌رۆكايه‌تى تۆمار كردووه.
ئه‌گه‌ر پرسيارمان لێ بكه‌ن، بۆ پێناسه‌ى سەرۆك مسعود بارزانی، مه‌گه‌ر ته‌نيا به لوتكه‌ى شاخ و كه‌ژ و كێوه به‌رزه‌كانى كوردستان بتوانين وێناى سەرفەرازييان بكه‌ين، كه له بزاڤی ڕزگاریخوازيی كوردستاندا، سەرەڕای ده‌يان و سه‌دان ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و كۆسپى گه‌وره و هەوراز و نشێوەكانى هاوكێشه سياسييه‌كانى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى، سه‌رۆك بارزانى به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لى پێش هه‌موو شتێك خستووه و ئێستاش ڕێزداران سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت له سه‌ر هه‌مان ڕێچكه خزمه‌تى هاونيشتمانييان ده‌كه‌ن.
لەو کاتەوه جەنابی سەرۆک دەستی تفەنگی گرتووە، تاوەکوو ئەمڕۆکەش سەرەڕای چه‌ندين خیانەت و ئاستەنگ و بەربەستەکان، خۆيان به پێشمه‌رگه‌يه‌كى وڵاتپارێز ده‌زانن و، سه‌نگ و قورسايى پێشمه‌رگه لاى جه‌نابيان له هه‌موو پله و پايه‌يه‌ك به‌رزتره. له ئێستاشدا ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه‌يه كه بە شانازییەوە يادى 59 ساڵهاتى بە پێشمەرگەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی بكەینه‌وه و، بەڵێنی وەفاداری لەسەر ڕێبازی ڕاست و پیرۆزیان دووپات بکەینەوه.