نێچیرڤان بارزانی دەستوورو یەکریزی کوردستانی بە نێو دەوڵەتی کرد

نێچیرڤان بارزانی  دەستوورو یەکریزی کوردستانی  بە نێو دەوڵەتی کرد

 

رۆژی چوارشەممە  18-5-2021  ، رۆژی سازکردنی سمیناری  ( دەستوورو یەکریزی ) لەلایەن زانکۆی کوردستان – هەولێربە هەموو پانێڵ ودانیشتنەکانی ، رۆژێکی مێژوویی و دیپلۆماسی گرنگە لە خەباتی سیاسیی و دبپلۆماسی و مەدەنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خودی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا .

سازکردنی ئەم سمینارە گەرچەندین و ماناو ئاماژە لەخۆ بگرێت ، گرنگترین ماناو ئاماژەی خۆی لەوەدەبینێیەوە کە ئیتر دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان بەدەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە لەبەردەم  دووڕیانی( یەک گوتاری) و( فرەگوتاری) خۆیان یەکلابکەنەوە یا بەرەو یەکریزی و دەستوورێکی شارستانییانەی سەدەم یا هەروا ملنان لەحزبایەتی کردن بە مۆدێلی (لێخووڕە دەشتە )وترس وفۆبیا لە( پارتی ) سیاسەت بکەن .

ئەو مۆدێلە سەرکردایەتی و پێشرەوییەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو سێ دەیەیەی لە بواری حوکمڕانی و دەوڵەتداری کردوویەتی هەرلەسەرکەوتن و چەسپاندنی  مۆدێلی خەباتی شارستانییانە و چەسپاندنی دەسەڵاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وەک جێگرەوەی دەسەلاتی بەرەی کوردستانی لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی پێشوو ئەوەی سەلماند کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەردەم و قۆناغی ژیاندا نەک هەر خۆی دەگونجێنێ ، بەڵکو لە ئەگەرە دژوارو تەنگاوی وقەیران و گرفتەکاندا  خودان نەخشە رێگای سیاسیی و خەباتی مەدەنی شارستانی هاوچەرخە ، باوەی پتەوی بەدیموکراسییەت و ژیانی پێکەوەیی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئیتنییەکانەوە هەیە وزێدەرۆیش نییە گەر بڵێین  بەیەکێک لە پارتە شارستانیە مۆدرێنە پێشەنگەکانی کوردستان و ناوچەکە دا دەنرێیت .

پارتی ،خاوەنی ئەو ئەزموونی خەبات و تێکۆشانەیە کەلە شۆرش و راپەڕینەکانی شێخ عەبدوسەلام بارزانی گەورەوە لەسەرەتاکانی سەدەی پێشووەوە  بۆی بۆتە تێشووی راپەڕین و شۆرشەکانی بارزان و رۆڵی کارای لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد 1946  و هەڵگیرسانی شۆرشی مەزنی ئەیلول لە 1961  و شۆرشی گوڵانی نیشتیمانی پێشکەوتوخواز لە 1976 دا ئەزموونێکی وای پێبەخشیووە کە ئەزموونی نیشتیمانی نەتەوەیی سەردەمیانەی حوکرانی و ئیدارەدان وبەرێوەبردن و کارگێڕکردنی سەرکەوتووە وێرایی هە بوونی کەموکوڕی و نەگەیشتن بە ئامانجی کۆتایی و مارانگەستەی باڵباڵێن و جیابوونەوەو شەری نەگریزی ناوخۆو دووبەرەکی ،بەڵام  لە هەموو جۆرە ئاین و ئۆنێکی سیاسیی شارەزاو لێزانترە  ، بەرگەی هەموو پەلەتیقەو ئاستەنگ و بەرپێنەدان و بادانەوە و مەچەکبادانی دەرەکی وناوخۆیی گرتووەو لە یارییە سیاسەکاندا ، ووردبین و ژیرانە خۆراگیر بووە ، نەچەماوەتە و هەڵساوەتەوە و هاتۆتەوە  گۆڕەپانەکە .

بۆیە دەبێ ئامادەبوانی پانێڵەکانی سمیناری یەک ریزی و دەستووری رۆژی چوارشەمە 18-5-2021  دان بنێن بە پێگە و شان و شەوکەت ووردبینی ولێزانی و شارەزایی و ئەزموونی  دوێنێ و ئەمرۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و لامل نەبن وچیتر مۆدێڵی ( فۆبیا لەپارتی ) یا مۆدێلی ( لەڕقی پارتی )  وەبەرهێنان لە حزبایەتی کردنیان نەکەن .

بەپێچەوانەوەش راستە ،ئەو رۆژە مێژوویە رۆژی سمیناری یەکرێزی و دەستوور پێمان دەڵێ : نەک هەرهەمووحزبەکانی کوردستان خاوەن شان شەوکەت وخەبات وقوربانی دوێنێن ،بەجیاوازی قەبارەوپێگەو قوربانییان، بەڵکو ئەوشمان پێ دەڵێ : گۆڕەپانی خەباتی سیاسیی ئەمرۆی کوردستان هەمان سەردەمی دامەزراندنی پارتی و یەکێتیی و گۆڕان و پارتە ئیسلامیی وعلمانییەکان نییە،بەڵکو سەردەمی دگیجیتەڵ و(میدیای گیرفان ونێودەست) ومۆدێلی (نیشتیمانی خاوەن خاک و سنوور ،نیشتیمانێک لە ماڵپەڕی ئەلیکتۆنییە).

ئێستا  خەریکە گەنجی ئەوسەردەمە بە نێرو مێیەوە  پێگە ئەلیکترۆنییەکەی بە پێگەی زۆن و شارو نیشتیمانی حزبەکانی کوردستان ناگۆڕێتەوەو بە پل لێدانێک،  کونفەیەکونێک هەولێرو سلێمانی ودهۆک دەبوارێنێ ، نەفرەت لەبەغداو تاران و ئەنقەرەش دەکات ، بە ( جامی جەمی ) دەستی جیهانگیرە ، هەی حزبە سیاسیە شارگیرو ناوچەگیرو پەڕگیروکەنارگیرەکانی کوردستان ،ئێوە ئاگاتان لەخۆتانە..؟

نێجیرڤان بارزانی ، ئەندازیارەی تەبای وخاوەن چەتری یەکریزی ، ئەو پیاوەی  ووردتر لە ئایندەی  کوردستان دەڕوانێ ،  کارێکی زۆر باشی کرد ، نەخشە رێگای یەکریزی و دەستووری کوردستانی بە نێودەوڵەتی کرد .

ئتیتر هەڵە ، چیتر دەرفەت و هەل لەدەست نەدەین دەبوایە لە ساڵانی 2005-2009 وە خاوەنی دەستوور باین .. زیاتر لە نیوەی رێگامان بڕیوە .. لە 120 مادەی گرنگی دەستوورەکەی کوردستان گفتوگۆی 74  مادە کراوە ، پرۆژە ئامادەیە .

ئیدی بەرەو یەکریزی ، بەرەو دەستوور ئایندەییە

ئەرێ  هەستتان پێی کرد .. پێیی حەسیان .. درکتان پێیی کرد.. تێگەیشتن ..؟ گوێتان لێ بوو..؟  جێنین پلاسخارت ، چی گوت : ...؟ .

هەولێر 21-5-2021

 

 

Top