روباتێكى چينى له مه‌ريخ نيشته‌وه
ژورانگ، رۆباتێكى چينييه كه له لايه‌ن ئاژانسى ميللى بۆشايى ئاسمانى وڵاتى چين، بۆ بۆشايى ئاسمان ره‌وانه كرا. ئه‌و رۆباته ههسارهگهرده، كێشى 240 كيلۆيه و له وزه‌ى خۆر سوودوه‌رده‌گرێت و، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى هێماكانى ژيان له هه‌ساره‌ى مه‌ريخ بكات.
چين له دواى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، دووهمين وڵاته كه توانيويه‌تى كه‌شتيى بۆشايى بڕ له سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ريخ بنيشێنێتهوه.
بۆ يه‌كه‌م جار يه‌كێتى سۆڤيه‌ت له ساڵى 1971 كارى هاوشێوه‌ى كرد، به‌ڵام له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا پهيوهنديىان له‌گه‌ڵ سهفينهكه پچڕا. به‌ڵام ئاژانسى فه‌زايى چين توانى له‌و هه‌وڵه‌يدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌رده‌وام بكات و چه‌ندين وێنه‌ى ناوازه‌ش له‌و جيهانه نمايش بكات. هه‌ساره‌ى مه‌ريخ له شه‌واندا كه‌شوهه‌واى بۆ ژێر 200 ده‌ره‌جه‌ى سانتيگراد داده‌به‌زێت. به‌ڵام رۆباتى ژورانگ به‌رگه‌ى ده‌گرێت و ئامێره‌كانى لهيزهرى له سه‌ر سوار كراوه و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت تێكه‌ڵه‌ى كيمياويه به‌رده‌كان شوێنى سه‌هۆڵ له قوڵايى خاكدا ديارى بكات.