كوردستان ئه‌و خاكە ڕه‌سه‌ن وپیرۆزه‌ی بەخوێن و ماندووبوونی شەهید و پێشمەرگە ئاودراوە ..

كوردستان ئه‌و خاكە ڕه‌سه‌ن وپیرۆزه‌ی بەخوێن و ماندووبوونی شەهید و پێشمەرگە ئاودراوە ..

خاك كوردستان نیشتیمانی دێرینی باپیرانمان ، مۆڕكی نەتەوەیمان ڕەگ و ریشەی هەزاران ساڵەی داكوتاوە، سەدان ساڵە لە پێناو رزگاری وپاراستنی شوناسمان خوێن و گیانمانی بۆ دەبەخشین ، بە هۆی سیاسەتی ژیرانە و سەركردایەتیی حەكیمانەی كورد و بەتایبەت پارتی و بارزانی و حكومەتی كوردستان تا دێت ئەو هەستە رەوایە رۆژ بە رۆژ زیاتر لە نێو تاكی كوردستانیدا گەشە و پەرە دەستێنێت .
بەتایبەت كە، ناوچەكە و لەم بارودۆخە هەستیارەدا ، گرنگە زیاتر بایەخ بە مێژوو و خۆشەویستی خاك و زانیاری لە سەر رابردوویی پر شانازییمان بە تاكی كوردی بدرێت و هەستی نەتەوەپەروەری و نیشتیمانپەوەری لە گشت دامودەزگەكان و بەتایبەت پرۆسەی خوێندن زیاتر گرنگی پێبدرێت ، چونكە خۆشەویستی بۆ خاك و نەتەوە واتا بەهێزبوونی پایەكانی نەتەوەیی و حكومڕانی ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بۆ بەهێزبوونی كوردستان پێداگری لە سەر گشت مافەرەواكانی بەرەو ئایندە.
دەبێت هەموو تاكێكی كوردستانیی ئەو ڕاستییە بزانێت كە خۆشەویستی خاك ونیشتیمان تەنها قسەیەكی سەر زارەكیی و ئاسان نییە ، بەڵكو مێژوو و كەڵتوورییەكی نەتەوەیەكی دێرینە كە خاوەن شارستانیی زمان و شوناسی تایبەت بەخۆیەتی.گرنگیدانی زیاتری بۆ پاراستن و خۆشەویستی نیشتیمان و مانای خۆشەویستی بۆ گەل و خاك ببێتە بەرنامەیەكی رژد بۆ دروستكردنی ئەو هەستە پیرۆزە .
بەتایبەت كە كەلی كورد ، لەم بەشەی كوردستان كە بە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری دانیپێنراوە و بەشێكی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە ، پێوستە هەوڵەكانمان بۆ زیاتر كردنی خۆشەویستی بۆ نەتەوە و نیشتیمان زیاتر لە نێو تاكی كوردستان پەرە پێبدرێت ، بەتایبەت كە لە بواری یەكسانی، دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و چاكسازیی ریشەیی و دروستكردنی متمانەی زیاتر لە نێوان حكومەت و هاوڵاتیی ئەوەش هەنگاوێكی گرنگ و پر بایەخە كە حكومەتی كوردستان زۆر بەرژدی كاری لە سەر دەكات.
هەروەها پاراستنی ئاڕامی، پێكەوە ژیان وئاسایشی هەرێمی كوردستان و دڵنییایی ژیانی ئابووری و كۆمەڵایەتیی وئیدارەی و هەوڵەكان بۆ زیاتر تەبایی نێوماڵی كوردستانیی ، رێكارێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ بیروهزری خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتیمان و یەكبوونی گەلی كورد .
بەتایبەت رەخساندنی هەڵی ژیان وپرۆسەی دروستكردنی خێزان ودڵنییایی بۆ چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و زیاتر گرنگیدان بە پرۆسەی بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و ئینجا تەندروستی و وەرزشی ورۆشنبیری و پاراستنی ژینگە بەتایبەتی . بۆیە، بەدڵنییایەوە، خۆشەویستی و بەرپرسیاریەتی و هەستی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری لە نێو تاكی كوردی لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانی دوێنی و ئەمرۆ و دروستبوونی ئاسۆیەكی گەش و پر ئومێد و بوونی شانازییەكی هەمیشەیی زیاتر لە نێو بیروهزری و رۆحی دا گەشەی زیاتر دەكات و هەستی نیشتیمانپەوەری و نەتەوەپەوەریش هەردەم رووبەرووی هەموو ئەو پیلان و هەڕەشانەی دوژمنان و نەیارانی كورد وكوردستان دەبێتەوە كە بەردەوام خەونی لاوازكردنی خوشەویستی بۆ كورد وكوردستان دەبینن . چونكە كوردستانی نیشتمان ڕوحێكە و ئاوێتەی خۆشەویستی خاك و گەلەكەی، كوردستان دڵی گەورەی ڕۆڵە تێكۆشەروگیانبەخشەكانی..

Top