ئەمریكا ژمارەیەك هاووڵاتی عێراقی دەردەكات یان ڕەگەزنامەیان لێ وەردەگرێتەوە

ئەمریكا ژمارەیەك هاووڵاتی عێراقی دەردەكات یان ڕەگەزنامەیان لێ وەردەگرێتەوە

 

راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، كە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردۆتەوە،  ئاماژە بەوە كراوە كە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ  زیاتر لە ٥٠٠ عێراقی  سەبارەت بە فێڵ و ساختەکاری كردووە، هاوكات نزیکەی چوار هەزار عێراقیش بەڵگەنامەی نادروستیان وەکو پەنابەر پێشکەش کردووە، بەو هۆیەشەوە هەڕەشەی دەركردنیان لەسەرە، یان ڕەگەزنامەی ئەمریکیان لێ دەسەندرێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونی كردەوە كە بە پێشکەوتووترین بەرنامەی سەردەم لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت بە نیازن وەک ئامادەکارییەك بۆ وەرگرتنی هاووڵاتیانی ئەفغانیش دوای کشانەوەی هێزەکانیان لەو وڵاتەدا سودی لێ وەرگرن.

جێی باسە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دوای دەست بەکاربوونی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا جۆ بایدن، پێدانی ڤیزا بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بۆهاووڵاتیانی عێراق ڕاگیرا ، ئەمەش بەهۆی ئاشكرابوونی هەندێ تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و دزیکردن و ساختەکاری لەسەر چەند هاووڵاتییەک، بەڵام  دواتر بڕیاردرا كە کاتی پێدانی ڤیزا درێژبکرێتەوە.

 

 

 

Top