ئەمەیە سیاسەت و ئایدیا و دیسپلینی یەکێتی؟!

ئەمەیە سیاسەت و ئایدیا و دیسپلینی یەکێتی؟!

ھیچ کەس بیانوی ئەوە نەھێنێتەوە قسەکانی ئاراز جەنگی گوزارشت لە رای تایبەتی خۆیی دەکات، ئاراز ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە و براو ئامۆزای ھاوسەرۆکان و برازای دامەزرێنەری ئەوحزبە و دارێژەری پیلانی خیانەتی یەکێتیە لە ١٦ ئۆکتۆبەرو خۆی بەخاوەنی شەرعی ئەو حزبە دەزانێت.

دەربرینەکانی ئاراز جەنگی راستی و دروستی سیاسەت و ئایدیا و دیسپلینی یەکێتیە، ئەوانەی لەناویەکێتی رابۆچونەکانیان جیاوازەو پێچەوانەی سیاسەتی ئاراز و لاھورە، خەڵکانێکی پەراوێز خراوو لەپێگەی بریاردانی یەکێتی نین.

لەدوای خیانەتی یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر، پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ھێز و توانایان خستۆتەگەر بۆ گەراندنەوەی شکۆو کەرامەتی کوردانی کەرکوک و ناوچەکوردستانیە داگیرکراوەکان و کۆتایی ھێنان بەم زوڵم و ستەم و تەعریبەی لەو ناوچانە لە ئاست کورد دەکرێت، کەبەھۆیی بەرژەوندی تایبەتی چەند ناپەرپرسێکی یەکێتی بەسەر کوردانی ئەوناوچانە ھاتووە، ئەمە راستی و دروستی ھەڵوێستی یەکێتیە بۆ ئەوناوچانە کەبەھۆی بازرگانی نەوت و ئەوبرەپارەیەی دەستیان دەکەوێت پەپێی رێکەوتنیان لە ١٦ ئۆکتۆبەر ، کوردانی ناوچەکەیان کردۆتە قوربانی و لەلایەن ھێزە میلیشیاکان و عەرەبی ھاوردە کەرامەتیان دەشکێندرێت!

گرنگە کوردانی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان ھەموو کوردستانیان ئەم راستیە بزانن، تەنھا یەکێتی رێگرە لە گەرانەوەی شکۆ و کەرامەتی کورد لە ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان، ھەندێ کورتبین بە موزایەدەی دەزانن، بەڵام زاراری خۆیانەوە دەبیستین و لەشاشەکانیانەوە دەبینین، ھەر بەناو ھێنانی گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچەکە، توشی تەنگە نەفەسی دەبن و بەتوندی بەرپەرچی دەدەنەوە؟!
ئەمە راستی دروستی ھەڵوێستی یەکێتیە؟!

زۆر کەس دەپرسێت بۆ کورد یەک نیە و یەکریزی نیشتیمانی دروست ناکرێت؟!
بادڵنیابن ھەرکوردێک لە ھەرکوێیەکی ئەم جیھانە ھەر ھەڵوێست و ئایدیایەکی ھەبێت بۆ خزمەت کردنی گەڵی کورد و خاکی نیشتیمان، ھەموومان یەکین بەبێ جیاوازی.
ھەرکوردێکش وەک ئاراز و لاھور خائین و خۆفرۆشبێت و ئەوانەشی ھاورا و پاڵپشتیانبێت، لە ھەر پێگەو ئاستێکدابێت و ھەرچەندە بەھێزبێت، تاسەر ئێسقان دژی دەبین و ھەرگیز نابین بەیەك

Top