ئامادەکاری بۆ لابردنی سێ سفری دراوی عێراقی دەکرێت

ئامادەکاری بۆ لابردنی سێ سفری دراوی عێراقی دەکرێت


زیاتر لە حه‌وت ساڵە ئامادەکاری بۆ لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی دەکرێت، بەڵام بە ھۆی شەڕی داعش و بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەفرەتی پێویست نەڕەخسا بانکی ناوەندی پلانەکەی جێبەجێ بکات.

(مەزھەر محەمەد) راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووريی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی پلانی لابردنی سێ سفری سەر دیناری عێراقی داناوەو لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

(ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بوونی ئەو سێ سفرە لەسەر دراوی عێراقی بارگرانی ئابووری دروست کردووە و، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بووەتە گرفتی ھێزی شتکڕین.
راوێژکارە دارایی و ئابووریەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوو مەرجی سەرەکیشی خستەڕوو بۆ سەرکەوتنی ئەو ھەنگاوەی بانکی ناوەندی، ئەوانیش سەقامگیری سیاسی و جێگیری کۆی گشتی نرخەکانە.

جێی بیرھێنانەوەیە بانکی ناوەندی عێراق لە ٢٠١٤ پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات کرد، بەڵام بەھۆی پەلاماری داعش و داگیرکردنی شارە گەورەکانی وەک موسڵ و ئەنبار، پلانەکەی بانکی ناوەندی بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.

Top