ویلایەتە یكگرتووەكانی ئەمریكا بە نیازە هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بهێڵێتەوە

ویلایەتە یكگرتووەكانی ئەمریكا بە نیازە هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بهێڵێتەوە

 

جووى هود یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، نیازیان وایە بە ئامانجی شەڕی دژی داعش و بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی سوریا، بە شێوەیەكی سنوورداری سەربازی لە ناوچكە بمێننەوە.

 ناوبراو بە نیگەرانیی وڵاتەکەشی دووپات كردەوە  سەبارەت بە پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانیان، لەم بارەوە گوتی :مەبە ستیان ئەوەیە لەوە دڵنیابن كە وڵاتی تورکیا لە نیازەکانی ئەوان  تێ دەگەن.

 

یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست باسی لەوەش كرد كە مانەوەى  هێزەكانی ئەمریکا لەو ناوچەیە تەنیا بۆ لەناوبردنى داعش نییە، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنى دۆخى مرۆیی هاووڵاتیانە.

 

جێگەی باسە هەر یەك لە شارەكانی حەسەکە و دێرەزۆر و پارێزگای رەققە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیدان کە لە دژی بە داعش بە ڕابەرایەتیی ئەمریکا دەجەنگن.

زانراویشە كە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩، بڕیارێكی بۆ هێزەكانی وڵاتەكەی دەركرد  كە لە رۆژئاواى کوردستان بكشێنەوە، بە هۆی ئەوەی  ئەندامانی ئیدارەی وڵاتەكەی فشارێكی زۆریان بۆ هێنا، بۆیە دواجار بڕیاری دا کە تەنیا نزیكەی هەزار سەرباز بهێڵێتەوە.

Top