لە یاسای سزادانی عێراق هەموارکراو بە پێبژاردن سزادرا.

لە یاسای سزادانی عێراق هەموارکراو بە پێبژاردن سزادرا.

 

لە ڕووی یاساییەوە، پێشێلکارییەکانی کەسی ناوبراو هیچ پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانییەوە نیە. بەڕێز ئومێد حاجی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمارنەکراوە، و خۆشی لە کاتی لێکۆڵینەوە و لە دانیشتنی دادگا ئاماژەی بەوەنەەداوە کە ڕۆژنامەنووسە.

بەڕێز ئومێد بە درێژایی ڕێکاری یاسایی و لە دادگادا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیەوە نوێنەرایەتی کراوە. لە کاتی ڕاگرتنیدا، هەفتانە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە، هەروەها دەستیگەیشتووە بە ڕاوێژی یاسایی، بەدەر لەوەی سەردانەکان سنووردارکراوە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکان پارێزەرانی کەسی ناوبراو تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن، بۆیە ئەو دۆسیەیە دەبردریتە دادگای پێداچوونەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن . حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دابەشبوونێکی یاسایی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێکردندا هەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت، پابەند بێت بە سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان، و ناتوانێت دەست وەربدات لە پرۆسەی دادوەریدا.

Top