عێراق لەكێڵگە نەوتی یەكانی كەركوك تەنیا لەمانگی حوزەیران 3 ملیۆن بەرمیلی هەناردە كردووە

عێراق لەكێڵگە نەوتی یەكانی كەركوك تەنیا لەمانگی حوزەیران 3 ملیۆن بەرمیلی هەناردە كردووە

عێراق لەمانگی حوزەیراندا كە رۆژانە 2 ملیۆن و 893 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووەو داهاتەكەی گەیشتۆتە 6 ملیار و 141 ملیۆن دۆلار، ئەمە لەكاتێكدا كە نرخی نەوت بەتێكڕا بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە ، حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو لەكێڵگە نەوتی یەكانی كەركوك رووی لەزیادبوون كردووەو تەنیا لەمانگی حوزەیراندا بەدرێژایی ئەو مانگە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە. بەپێی ئەم ئامارو داتایانە كە پێشتر بۆ مانگەكانی نیسان و ئاداریش بڵاوبووەوە دەركەوتووە كە عێراق لەرووی بەرهەمهێنان و داهاتیشەوە قازانجێكی زۆری كردووە بەتایبەتی كە بەهای بەرمیلێك نەوت سنووری 70 دۆلاری تێپەڕاند. واچاوەڕوان دەكرێت ئەگەر بەهای بەرمیلێك نەوت بەو نرخەی ئێستا بمێنێتەوەو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیش روو لەكەمبوونەوە نەكات ئەوا تا كۆتایی ساڵ عێراق بەتەواوەتی رزگاری بێت لە گرفتی كورتهێنانی بودجەو كێشەی دارایی.

Top