550 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە عێراق دابەش دەكرێت

550 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە عێراق دابەش دەكرێت

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی ڕایگەیاند، كە سەرۆك وزیران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی جەختی كردووەتەو كە هەموو خێزانێکی عێراقی مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی خانووی شایستەی خۆی، کە بتوانن ژیانێکی باشیان بگوزەرێنن.

مستەفا كازمی لەگەڵ تیمی تەکنێکی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هاووڵاتییاندا کۆبووەوە، لەوێدا ڕوونی كردووەتەوە كە لە ئاییندەیەكی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دەست پێ دەکات و بەپێی خاڵبەندی، زەوی بەسەر هاووڵاتییانی شایستەدا دابەش دەكرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە پلانیان داناوە بۆ دابەشکردنی 550 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون، حکوومەت رێککارەکانی دروستکردنی 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە سەرجەم پارێزگاکان گرتووەتە بەر. دووپاتیشی كردەوە كە حكومەتی عێراق پلانی هەیە بۆ پێدانی قەرز تاوەکو یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبووون، بەمەش ئابووریی ناوخۆ دەبووژێتەوە و هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێت.

Top