لە شەش مانگدا عێراق بە بڕی كەمتر لە 500 ملیۆن دۆلار كاڵای توركی هاوردەكردووە   

لە شەش مانگدا عێراق بە بڕی كەمتر لە 500 ملیۆن دۆلار كاڵای توركی هاوردەكردووە   

 

نەجدەت سین سەرۆكی هەماهەنگكاری یەكێتییەكانی توركیا بۆ هەناردەكارانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست، بەم دواییە بەیاننامەیەكی دەركردووەو تێیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە یەكێتییەكەكان لە نێوان مانگی كانونی یەكەم  تا مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ 2021، بەبڕی 7 ملیار و 320 ملیۆن دۆلار قازانجیان لە فرۆشتنی كاڵاكانیان بە عێراق تۆمار كردووە.

ناوبراو باسی لەوەش كردووە كە بە بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بەبڕی 40% هەناردەی وڵاتەكەیان زیادی كردووە، ناوی چەند وڵاتێكیش بڵاوكردەوە كە لەم بوارەدا چالاكن و كە بەپێی ناوی یەكەمی وڵاتانی هاوردەكاری كاڵای توركیا بێت، هۆڵەندا گەورەترینیانە كە بەبڕی نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار كاڵای كڕیوەو دوای ئەو عێراق دێت كە  نەختێك لەو بڕە كەمتر هاوردەی كردووە،  هەروەها ڕووسیاش بە سێیەم پلە دێت، ئەویش  كۆی بەهای هاوردەكردنی كاڵای توركیای گەیاندووەتە نزیكەی 337 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار.

شایانی باسە یەكێتییەكانی توركیا بۆ هەناردەكارانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست  هەشت ولایەت دەگرێتەوە كە بریتین لە: مەرعەش و ئەنتاڵیا و عوسمانییەو ئیسبەرتەو هاتای و ئەدەنە و مێرسین و بوردور.

Top