کابینەی نۆ، کابینەی دەستکەوتەکان

کابینەی نۆ، کابینەی دەستکەوتەکان

 

دوو ساڵ تیدەپەرێت بەسەر کابینەی نۆدا، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ھیچ کابینەیەک ھێندەی ئەو کابینەیە، ڕووبە ڕووی بەربەست نەبوتەوە. چەندان ڕێگای سەخت و دژواری لەبەردەمدا بووە، ھەر لە (قەیرانی ئابووری و بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی بەغداوە و دابەزینی نرخی نەوت)، کە بەھۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کاریگەری زۆری لەسەر داھاتی ھەریم ھەبوو، کە تاکە داھاتی سەرەکیە، جگە لە باج و گومرگەکان ھەرێم پشتی پێی بەستووە.
لەگەڵ کۆمەڵێ گرفتی ناوخۆیی، بەڵام چونکە سەرۆکی کابینەی ئامادەیی تێدابوو، کە ھاتووە ئەرکێک بگرێتە ئەستۆ، کە ئەو چارەسەر بێت بۆ کێشەکان نەک دروستکردنی قەیران. ئەو بە پرۆژەو پلانەکانی سەلماندویەتی ڕێگاکانی چەند سەخت بێت، ئەو ماندوو نابێت. بڕیاریدا کابینەی ئەو هەڵگری کار و بەرنامە و پەیامی نوێ بێت، گۆڕانی جۆری لە ژیان و گوزەرانی خەڵکدا دروست بکات. ھەر بەم شێوەیەش بە بێ دەنگی ھەنگاوی مەزنی ناوە، چاکسازی دەستی پێ کردوە. سەرەڕای نەھاتنی بەشە بودجەی ھەرێم، بەردەوام موچە بە لێبڕینێکی کەم بەردەوام بووە، بە باشی توانیویەتی ئیدارەی نەخۆشی کۆڕۆنا بدات، بە کەمترین قوربانی رووبەرووی بوینەوە، کە حکومەتە ھات بە سەر قەیراندا داھات، بەڵام سەرۆکی حکومەت گومانی نەبوو لەوەی ئەکرێت ماندوو بێت، بەڵام وەستان چارەسەر نیە، بڕیاریدا لەگەڵ کابینەکەی ھەموان بە یەکەوە چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی ھەرێم بکاتە، بەرنامەی کاری خۆی تا بۆی بکرێت بە کارەکانی ئومێد لەناو دڵی خەڵکیدا بڕوێنێت. ئەوە سەرەتایەو دوو ساڵی ڕابردوو پێمان دەڵێت: دوو سالی داھاتوو ئەگەر سەختیش بێت بە پلانی تۆکمەوە، دەتوانین قەیرانەکان تیپەرینین و کابینەیەکی جیاواز بین.

Top