ئینتیمـــــــــــا وەک ئاو هەوا پێویستە
ئینیتما فاکتەرێکی گرینگە بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ و تەواوی پیرۆزییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکی مرۆیی، كاتێك ئینتیما نامێنێت ماناکانی ژیان لێڵ دەبن!.
ئینیتما بۆ په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌س له‌یه‌ك ڕه‌گه‌زدا، یا دوو ڕه‌گه‌زی جیا یان ئنیتما بۆ بیر‌و باوەرێک یاخود ئنیتما بۆ خاك و نیشتیمان به‌قه‌د هه‌بوونی ئاو و هه‌وا پێویستن، بەدیدی ئێمە یەکێک لە هاوسهنگیەکانی گه‌ردون ئینتیمایە.
كوردستان مه‌مله‌كه‌تێكی جوان و دڵگیره له ئێستادا ئێمه‌مانان به‌ده‌ست نه‌بوونی ئینتیما ده‌ناڵێنین، ئه‌ویش به‌هۆی هەندێ كه‌سی نابه‌رپرس و كهڵفام له پێگه‌ی به‌رپرسیاریدا لەلایەک، ناهۆشیاری گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لە لایەن بەشێکی هاونیشتمانیاندا، هۆیه‌كی دیکەش کاڵ بوونەوەیی ئینتیمایه.
بەدیدی ئێمە ده‌بێت چاكسازی لە تەواوی سێکتەرەکاندا بكرێـت به‌ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینیتما، لە لایەکی یکەوە دەبێت هاوڵاتیانیش هۆشیارانە هەوڵ بدەن لە هەڵبژاردنەکاندا كه‌سانی شیاو بخەنە شوێنی شیاو کە گۆشکراو بن بەبیری نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەک کەسانێک کە تەنیا لە خەمی گیرفانی خۆیانن و هیچ هەڵوەستەیەکیان نیە دژی دوژمنانی کورد لە عێراق وناوچەکە، جگەلەوانەش زەروورەتە هەوڵ بدرێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهات، سەرەڕایی ئەوە دەبێت نوێنه‌رانی خه‌ڵك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و په‌رله‌مانی کوردستان به‌كرده‌وه نوێنهرایهتێکی درووست بكه‌ن، ئەوەی مایەیی دەستخۆشیە کە رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو ساڵی رابردوو دەستی بە ڕیفۆرم کردووە و چەندین هەنگاوی درووستی ناوە لەو سۆنگەیەوە ئەوەش خاڵێکی دیکەی بەهێزە بۆ گێرانەوەی ئینتیما.
ئه‌مرۆ ڕۆژی ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئنیتما به‌هێزتر بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر پێچەوانەکەیی بوو جارێكی تر بواری ئەوە قورس دەبێت کە به شكۆمه‌ندی له‌م جوگرافیا سیاسیه‌دا بگوزه‌رێنین.