بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەگەڵ ئێراندا.. عێراق پەنا بۆ یاسای نێودەوڵەتی دەبات

بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەگەڵ ئێراندا.. عێراق پەنا بۆ یاسای نێودەوڵەتی دەبات

 

مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە عێراق ناچارە پەنا بباتە بەر یاسای نێودەوڵەتی، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر گرتنەوەی بەشە ئاوی هاوبەشی عێراق و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵیدا بۆ قەیرانی كەمئاوی كە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان دەستەبەریان كردووە.

ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە  چەندین جار داوایان لە ئێران كردووە دەست لەم كارە هەڵبگرێت و ڕێز لە دراوسێیەكەی بگرێت، بەڵام هەر  بەردەوامە لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووبارەكانی سیروان و ئەلوەند و كارون و كەرخە. ئەمەش زیانی زۆر گەورەی بە دانیشتووانی عێراق گەیاندووە، چونكە  بۆ دابینكردنی ئاو پشت بەو ئاوە دەبەستن كە لە ئێرانەوە دێت.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاماژەشی بەوە كردووە كە تا ئێستا ئێران هیچ ئامادەییەكی نیشان نەداوە لەگەڵ وڵاتەكەیدا كۆببێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئەو ئاوەی كە لەوێوە دەگاتە عێراق.

Top