موقتەدا سەدر رایگەیاند بەشداری لە هەڵبژاردن ناکات

موقتەدا سەدر رایگەیاند بەشداری لە هەڵبژاردن ناکات

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدررایگەیاند کەوا خۆی بێبەری دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیار بوو لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.
لەهەمانکاتدا موقتەدا سەدر بڕیاری دا کەوا هەموووەزیرەکانی لە حکومەتی کازمی دا بکێشێتەوە، چیدیکە بەشداری حکومەتیش ناکات، چونکە پێی وایە وەک پێویست خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی عێراق نەکراوەو دابین نەکراوە.
لەگوتارەکەیدا رایگەیاند کە لێپرسینەوە لەهەموو ئەو گەندەڵکارانە بکرێت کەوا عێراقیان بەو ئاستە نەخوازراوە گەیاندووەو خۆیشی بێبەری دەکات لەو کەسانەی کەوا نابەرپرسانە پلەپۆستەکانیان بۆ مەرامی کەسی بەکارهێناوە، لەجیاتی ئەوەی بۆ بەرژەوەندی گشتی کاربکەن.
هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی کە عێراق وەک ئەفغانستانی لێ بێت و ترسی ئەوەشی هەیە کەوا جەنگی ناوخۆیی لەناوخۆی عێراق هەڵبگیرسێ و زیانی گەورەی بەر هاووڵاتییانی عێراق بکەوێت.

Top