ئامانجی سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن ئاشكرا دەكرێت
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ واشنتۆن ئاشكرادەكات و دەڵێت: بۆ پرسی هەڵبژاردنەكان و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق.
حسێن عه‌لاوی، ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاندووە، سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆك وەزیران به‌شێكە له چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی عێراقی – ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی خشته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه ڕاوێژكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته له خاكی عێراق ده‌كرێت، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئابووری و سەربازی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكان دەبێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لەسەردانەكەدا وادەیەكی دیاریكراو دیاریده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتۆن بۆ پێش سه‌رده‌می داگیركردنی مووسڵ له ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە.
ڕاوێژكارەكەی كازمی باسی لەوەش كردووە، “سەرۆك وەزیران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی سه‌ربازییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ گشتگیر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئابووری”.
عەلاوی ئەوەشی وتووە، “هەر لەسەردانەكەیدا كازمی پته‌وكردنی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و لایەنە پەیوەندیدارەكان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه سپیه‌ی كه حكومه‌ت پێشتر خستبویەڕوو تاوتوێ دەكات”.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته واشنتۆن و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێتەوە.