لە عێراق 30 تووشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە عێراق 30 تووشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ژمارەی تووشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بووە لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوەو هاوكات 30 تووشبوی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەست داوە كە حەوتیان لە پارێزگاكانی هەرێم بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 44 هەزارو 112 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجام دراون و بەپێی ئەنجامەكان 9337 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ژمارەی ئەو تووشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاك بونەتەوە كەمتر بوون لەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون بە شێوەیەك كە شەش هەزارو 505 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 30 تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەست داوە كە حەوتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووه‌تە یەك ملیۆن و 466 هەزارو 529 كەس و لەوانە 17 هەزارو 707 كەسیان گیانیان لەدەست داوەو یەك ملیۆن و 332 هەزارو 578 كەسیان چاك بوونەتەوە و 116 هەزارو 244 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 661 تووشبوویان لەژێر چاودێريی چڕدان.

Top