پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدرێت
بانكی ڕەشید پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنی و سەربازییەكان ڕادەگەیەنێت.
بانكی ڕەشیدی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشینەیەكی نوێ دەدەن بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ئەو پێشینەیە بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشین و هێزانەیە، كە مووچەكانیان لەسەر بانكەكەیە و ئەوانەی فۆڕمیان پركردۆتەوە نامەیەكیان بۆ ژمارە تەلەفۆنەكانیان دێت و دوای ئەوە دەتوانن سەردانی لقەكانی بانك یان نووسینگەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، كار دەكەن بۆ زیادكردنی پارەی پێشینەكان و خستنە سەر هەژماری ئەوانەی لە بانكەكە تۆماركراون لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە بانكەكەوە.
هەریەكە لە بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی حكوومی بە بەردەوامی پێشینە و قەرز دەدەن بە فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مەبەستی جیاجیای وەك هاوسەرگیری , دروست كردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو، یان كڕینی ئۆتۆمبێل، یان خاوەن پیشە جیاوازەكان