كێن ئەوانەی چاویان بە پێشمەرگە هەڵنایەت ؟

كێن ئەوانەی چاویان بە پێشمەرگە هەڵنایەت ؟


زیاتر لە حەوت دەیەیە كە ، داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ، هەموو تواناكانیان خستەگەڕ بۆ ناشرینكردنی ناوی " پێشمەرگە"، چوونكە ئەو رۆڵە خۆبەخش و قارەمان و چاونەترسە لە هەمو قۆناغەكانیی خەباتدا و بەرخۆداندا ببووە ترس و دڵەڕاوكێ‌ زەندەقی نەیارانی كورد بردبوو، هیچ ناوی ناشیرین و تۆمەتبەستینی وەك تێكدەر نەما بەكاری نەهێنن تا لە سەنگ و پێگە و هەیبەت و قارەمانیی پێشمەرگە كەم بكەنەوە، چوونكە ئەوان گەورەترین گورزی كوشندەیان لە سەر دەستی پێشمەرگەی كوردستان بەرەكەتبوو ، پێشمەرگە مەشخەڵی رووناكی هەمیشەیی بۆ نەتەوەیی كورد ، جیاواز لە هەموو هێز وگروپە چەكدارەكانیی تر ، بۆیە، هەردەم و لە هەموو قۆناغێكدا گەورەترین كۆسپ و بەربەست بوو لە بەردەم بەدیهێنانی خەونە نەزۆك و پیلانگێرییەكانیان .

ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و هۆكاری ئەو ڕق و كینە و دژایەتیی كردنی پێشمەرگە بكەین ـ هۆكاری سەڕەكیی بۆ هەموو ئەو سەركەوتن و خۆراگییانەی دەگەرێتەوە كە لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، بە بەراوەرد لەگەڵ سوپا شكستخواردووەكەی عێراق و میلیشا بەكرێگیراوەكانی دروستكراویی دەستی وڵاتانی هەرێمایەتیی دەگەڕێتەوە ، چونكە مێژوو گەواهیدەرە ، گەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەبوایە، ئەگەر هەموو ئەوانەی كە ئێستا زمانیان درێژە و ناڵوێت بەرانبەر بە ئازایەتیی و قارەمانیی پێشمەرگە كە بەبەراوەرد ئەو هەموو ئیمكانییەت و چەكی و تەقەمەنییەی كە لە بەردەستیان بوو ، بەڵام پێشمەرگە بە بوێری و خوێنی خۆی نەك هەر تەنها كوردستان ، عێراق بەڵكو هەموو جیهانی لە مەترسی تیرۆر پاراست ، بووە ئەستێرەیەكی درٍەوشاوە و هێزی زەمینی دژ بە تیرۆریستان ..

هۆكارێكی تر ئەو ڕق و كینە و شەكرشكاندنەی دۆژمنان و رق بەدڵانی پێشمەرگە ، سازش نەكردن لە سەر ناو و مانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە كە سەرۆك بارزانیی تا بە ئەمرٍۆ لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهان جەخت لە سەر بوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك لەشكرێكی كوردستانیی ، راهێنراو بە تەكنۆلۆژیایی سەردەمی لە تاكتیكی سەربازیی سەردەم و پارتیزانیی.

هۆكارێكی تر، ئەو شكستە گەورەیە بوو كە لە كاتی هێرش و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەزاران میلیشا و پاسدار و حزبوللا و هی تر ، وییستان دەستكەوتەكانی كوردستان بسرٍنەوە و كۆتایی پێبێنن لە رۆژانی دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە پردێ‌ و سحێلا و مەحموودیە ، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان وانەیەكی وەهای دایە، میلیشا و گروپانەی ئێستا رٍقیان لەناوی پێشمەرگە و بوونی پێشمەرگەیە كە مێژوو لە بیری نەكات .

عێراق لە لەسەرەتاوە ، كاتێك بانگی دیموكراسی و پێكەوە ژیانی دەكرد و دواتر سوپایەك لە خزمەتی بەژوەندییەكانی گەلانی نێو عێراق بێت ، بەڵام بەخێرایی ئەو درۆیانە ئاشكرابوون و شوێنی ئەو سوپایە، میلیشا و چەكداریی مافیایی وڵاتانی هەرێمایەتیی گرتۆتەوە، ئەوان باش دەزانن ، كە ئایندەی عێراق و ئەوان لە گروپە تیرۆریستەكانی وەك داعش زیاتر نابێت و پێشمەرگە گەورەترین كۆسپە لە بەردەم مەرامە شوومەكانیان ، وەك چۆن ئێستا دەیانهەوێت هەموو عێراق لە ژێر كۆنترۆڵی میلیشاكان دابێت و بە پەلە داوای دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەن .

لە رابردووو ئێستاشدا ، بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوونە ، هاوكاری سەربازی و دارایی مەبەست لە چەك و تەقەمەنی و داراییە پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن ، هۆكارەكەشی لاوازكردن و لێدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە ، بەڵام سەرۆك بارزانیی بە خوێندنەوەی ژیرانەی بۆ ئەو پیلانگێرییانەی ئەو گروپ ولایەنانە بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، سەڕەرایی هەموو گوشار و گەمارۆكان لە سەر خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگە ، بەڵام ئەو گروپ و لایەنانە ناوی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییان پێی هەرس ناكرێت و بە گەورەترین كۆسپ دەبینرێت بە پاڵپشتی وڵاتانی هەرێمایەتیی..

بۆیە، پێشمەرگە، سەرۆك بارزانیی ، هێزو ئیرادە و شكۆی نەتەوەیەكە ، چییایەكی پۆڵایینە بەرانبەر بە دوژمنان و نەیاران ، پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان و هەموو پێكهاتەكانە ، ئەوەش بەكردەوە سەڵمنێنراوە و

ئیتر دەبێ‌ ئەوانەی خەونی نەمانی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی و كیانی كوردستان دەبینن و و دڵنیان پر لە ڕق و كینە دەبیت تێبگەن ئەوان زۆر لەوە بچوكترن شكۆی هێزی پێشمەرگە بەوان لە كەداربێت. نەك هەردەنگی پێشمەرگە زوڵاڵ و پارێزراوە، بەڵكو سەنگوقورسایی پێشمەرگە وەك هێزێكی نیشتمانی مرۆڤدۆست سەنگ و هێزێكی جیهانییە و تا كوردێك مابێت پێشمەرگە چەقڵی چاویی دوژمنان و داگیركەرانە هەر هەیە و هەر دەمێنێ‌.

Top