گرنگیی سەردانە مێژووییەکەی سەرۆکی(فەرەنسا).
فرسەت سەید شکور
ھەموو کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنێکی نێوان سەرکردەی دەوڵەتان لە ڕوانگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە و گرنگی زۆری ھەیە،ئەم سەردانەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ پایەتەختی ھەرێمی کوردستان و دیدارەکانی چەندین خاڵی ئەرێنی و گرنگی ھەیە.
(فەرەنسا) لە ھەموو قۆناغە جیاواز و دژورا و سەختەکانی کوردستاندا،ڕۆڵی گەورە و کاریگەری لە ھاوکاری کوردەکان گێڕاوە،ئەم پەیوەندییەش پەیوەندییەکی ستراتیژیە،فەرەنسا یەکێکە لە دەوڵەتە بەھێزەکانی جیھان و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەکەیان لە پرسەگەلە جیاوازەکانی جیھاندا ھەیە،لە ئەوروپاشدا بەھێزترین ووڵاتە بەتایبەت لە مەسەلە ئابوورییەکاندا ھەمیشە لە پێشەوەی ئەو ووڵاتانی دیکەن،پاش ھاتنە دەرەوەی (بەریتانیا) لە یەکێتی ئەوروپا،ئێستا فەرەنسا چەقی بڕیارەکانە لە ئەوروپا،جگە لەوەش لە ڕووی ئەمنی و سەربازییەوە ژمارەیەکی گەورەی ناوچەکە و جیھانە.
نزیکترین شیکردنەوە بۆ سەردانە مێژووییەکەی (ئیمانوێل ماکرۆن) بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەنگە بەشێک لەمانەی لای خوارەوەی لێبخورێنێتەوە :-
١- دووپاتیدەکاتەوە کە (فەرەنسا) ھەمیشە پشتیوانی گەلی کوردستانە، کورد بە تاکە دۆستی ڕاستەقینەی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینێت.
٢- باسکردن لە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان بۆ شەڕی دژی تیرۆر و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی،بەو ھۆکارەی ئێستا پرسی تێرۆریزم لە ناوچەکە خەریکە دەچێتە دۆخێکی مەترسیدار (فەرەنسا) بۆ ئەمە کوردەکان بە شەڕکەری زۆر باش لە دژی تیرۆر دەبینێت،چ لە سووریا چ لە عێراق.
٣-بەھێزکردنی "قەوارەی ھەرێمی کوردستان" و ڕێگری لە ھەر جۆرە بەرنامەیەک بۆ لاوازکردنی،پاش کشانەوەی ئەمریکا لە (ئەفغانستان) و کۆنتڕۆڵکردنی بەشی زۆری ووڵاتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە،زیاتر لە ھەر شوێنێک لێکچواندێکی زۆر لەنێوان (کوردستان) و (ئەفغانستان) کرا،فەرەنسا لەم ڕووەوە وەک پاڵشتێکی بەھێزی کورد لە بوونی ھەر جۆرە ھەڕەشەیەک لێک دەدرێتەوە.
٤- گرنگیدان بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ھەوڵدان بۆ ھاوکاریکردنی زیاتری "پێشمەرگە" کە لەماوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش بە ڕابەرایەتی (سەرۆک بارزانی) ئەفسانەی داعشیان شکاند.
٥-ھەروەھا ھەوڵدان بۆ زیاتر بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق تا ببێتە نموونەیەکی جوانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەیەکی پڕ لە ئارێشە و کێشە.
٦- جەختکردنەوە لە گرنگی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا،وەک ئاماژەیەکی ئاگادارکردنەوە لە بۆ پشتگیری (فەرەنسا) بۆ ھەرێم ئەگەر عێراق بیەوێ بەڕاستی مافەکانی کورد پشتگوێ بخات.
٧-بەھێزکردنی قەبارەی "ئابووری" فەرەنسا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
٨-ھەوڵدان بۆ زیاتر نزیک کردنەوەی عێراق و ھەرێم لە ھەموو ئەو پرسانەی کە کێشانەی کە چەقبەستوون.
٩--ھەوڵدان بۆ دەرکردنی دەستی ووڵاتان عێراق و خاڵی بوونەوەی عێراق لە گەندەڵی،بۆ ئەمە ماکرۆن مەبەستیەتی ھەرێم ھاوکاری بەغداد بێت.
١٠-ئەم سەردانە زیاتر لەوەی وەک لایەنی سۆزدارییەوە بخوێنرێتەوە پەیوەندییەکی ستراتیجی بەھێزە.
١١-سەرۆک (ماکرۆن) ئەوەی لێ ڕوونە کە داڕشتنەوە و دووبارە بینا کردنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بەبێ چارەسەریی کێشەی کورد مەحاڵە.
١٢-لەو دۆزەخەی کە لە عێراقدا دروستکراوە فەرەنسا وای دەبینێت کە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای هەموو قەیرانەکانی، ئارامترین ناوچەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیا فەرەنسییەکان کاری وەبەرهێنان بکەن و گەر پێویستبوو لە هەرێمەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی عێراق بڕۆن.
١٣-لە ڕێگەی ئەم سەردانەیەوە زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ تورکیا دادەنێت،جووڵەکانی تورکیا لەناوچەک بەتایبەت لە کوردستانی ڕۆژئاوا و باشوور.
١٤-سەردانەکە بە دروستی بەستراوەتەوە تاوتوێكردنی رهوشی ههرێمایهتی ناوچهكه و ئامادهكاری بۆ بهرگرتن له ههر پێشهاتێكی مهترسیدار، كه به هۆی بڕیاری كشانهوهی سوپای ئهمهریكا له ئهفغانستان و ناوچهكه بێته ئاراوه.
١٥- دروستکردنی فرۆکەخانەی مووسڵ کە فەرەنسا سەرپەرشتی دەکات.
١٥-نەبوونی متمانەی تەواو و ڕەھا بە حکومەتی عێراق،بۆیە ھەمیشە فەرەنسا دەیەوێ کە قەوارەیەکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا ھەبێت.
له رووی سیاسییهوه، پهیوهندییهكانی پاریس و شۆڕشی كورد، دهگهڕێنهوه بۆ دهیهی شهستهكانی سهدهی رابردوو، كاتێك مستهفا بارزانی، رابهری جووڵانهوهی رزگاریخوازی خهڵكی كوردستان، كه سهركردایهتی شۆڕشی ئهیلوول (1961 – 1975)ی دهكرد، نامهیهكی ئاراستهی سهرۆكی ئهو كاتهی فهرهنسا، جهنهراڵ شارڵ دیگۆڵ، كرد و تێیدا رهخنهی له پڕچهككردنی سوپای عێراق گرت.
(جهنهراڵ مستهفا بارزانی)، له نامهكهیدا كه ساڵی 1967 ئاراستهی دیگۆڵی كردبوو، نووسی بووی:
كورد تێگهیشتنی بۆ بهرژهوهندییهكانی فهرهنسا ههیه، بهڵام ئهوه ھاوتا نییه لهگهڵ ئهو بهرژهوهندیانهدا فڕۆكه بفرۆشنه بهغدا بۆ كوشتنی ژن و منداڵی كورد.
له بهرامبهر ئهو داوایهی (جهنهراڵ مستهفا بارزانی)ـیدا، سهرۆكی فهرهنسا گرێبهستی فرۆشتنی پۆلێك فڕۆكهی جهنگی و شهڕكهری به عێراق ههڵوهشاندهوه.
ئەگەر وافادار بین ئەوەمان لە یادە کە ھەڵوێستی "فەرەنسییەکان" لە دوای ساڵی (١٩٩١) لە بڕیاری (٦٨٨) بوو کە ئەمانج ناوچەی نەفرین بوو.
ڕاگرتنی ھەر ھەرەشە پیلانێک لەسەر کوردستان،ھاوکات پشتگیر لە پشت بوونی لە کاتی گەمارۆ خستنە سەر ھەرێمی کوردستان لەلایەن ووڵاتانی دەوروبەر فەرەنسا ڕۆلێکی کارا و کاریگەری لە شکاندنی ئەو ئابلوقانە ھەبوو،ھەرێمی کوردستانیشی لە پیلان و خیانەت دژی کوردەکان پاراست.
لە کاتی شەڕی داعشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە دەبینی ھەر لە پڕچەککردن و ناردنی ڕاوێژکارانی سەربازی بۆ ڕاھێنانی پێشمەرگە،وەک فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن : کە بۆردومانکردنی فەرەنسییەکان لەسەر داعش لە ھەمووان جدیتر و دڵسۆزانەتر بووە