كەیسێكی پێنج گۆشەیی و سەرنجڕاكێش

كەیسێكی پێنج گۆشەیی و سەرنجڕاكێش

كەیس Caseی كۆمپیوتەر واتە پەیكەرەی كۆمپیوتەر و چوارچێوە و ماڵی پارچەكانی كۆمپیوتەر، ئەو پارچەیە كە هەموو پارچەكانی كۆمپیوتەر پێكەوە دەبەستێتەوە..

لەم دواییەدا كۆمپانیای G.SKILLی تایوانی كەیسێكی پێنج لایی بەناوی Z5i بەرهەمهێناوە. كەیسەكە دیزاینێكی زۆر ناوازەی هەیە و هەربۆیەتا ئێستا دوو خەڵاتی گەورەی دیزاینی پێدراوە.

ئەم كەیسە تایبەتە بە سیستەمەكانی جۆری SFF. هەموو چوارچێوەكە لە شووشەی سكۆریتی4 ملمی دروستكراوە. كەیسەكە بۆ مەزەلبۆردەكانی Mini-lTX بەرهەمهاتووە. كەیسەكە پێنج گۆشەییە و دوو بەشە، بەشێكیان پاوەر و مەزەلبۆردی لەسەرە و لەلای راست كارتی گرافیكی لەسەرە.

 

Top