یەكەم مۆبایلی G5 پتەو و خۆراگر

یەكەم مۆبایلی G5 پتەو و خۆراگر

ئامێری مۆبایل بۆتە پێویستیەكی گرنگی ژیان، نەتەنیا بۆ پەیوەندی گرتن بەڵكو بۆ ئەنجامدانی زۆر ئەركی دیكەش پشت بە مۆبایل دەبەسترێ. لەراستیدا بۆ زۆر كەس هەڵگرتنی مۆبایل وەك خوویەكی لێهاتووە و ئەگەر لێی داببڕێن، تووشی كێشەی دەروونی دەبن.

مۆبایلەكان توانا و كێش و قەبارەیان جیاوازە، زۆربەیان تەنك و ناسكن، بەبەركەوتن و كەوتنە خوارەوە تێكدەچن و خرا دەبن. لەو نێوەدا مۆبایلی تایبەتیش بۆ ئەوانەی كاری ئەندازیاری، یان وەرزش و هەڵگەڕان بە شاخ و گابەرداندا بەرهەمهاتووە. مۆبایلی تایبەت بەو چینەی ئاماژەمان پێدان مكوم و پتەون. مۆبایلی جۆری Hard Case G5 یەكێكە لەو مۆبایلانە. مۆبایلی ناوبراو ئەوەندە مكومە كە زەربە پێكەوتن و بەربوونەوە تێكناچێت. لە قوڵایی دەریاشدا كێشەی بۆ نایەتە پێش و تەڕنابێت. دیارە مۆبایلی لەم شێوەیە لەمێژساڵە بەرهەمهاتوون، بەڵام ئەو جۆرەیان لەگەڵ ئەوەی پتەو و خۆراگرە، هەموو تایبەتمەندییەكی مۆبایلێكی نوێشی هەیە. رامەكەی 6 گیگابایتە، میمۆرییەكیە 128ە. دوو سیم كارتەیە.  كامێراكەی 48 میگاپیكسلە. كامێرایەكی تایبەتی بۆ فیلم و وێنەهەڵگرتنەوە لە شەویشی تێدایە، واتە لە تاریكە شەویشدا بەهۆی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەتوانێت فیلم هەڵبگرێتەوە.

Top