پێشانگاکانی سامسۆنگ و بەیاد لە بەغدای پایتەخت

پێشانگاکانی سامسۆنگ و بەیاد لە بەغدای پایتەخت

کردنەوەی یەکێک لەگەورەترین پێشانگاکانی سامسۆنگ و بەیاد لە بەغدای پایتەخت

بەغدا،عێراق، 12 ئەیلولی 2021: کۆمپانیای "سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتى عاره‌بى " کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین پێشانگاکانی کۆمپانیای بەیادی ڕاگەیاند کە یەکێکە لە بریکارە باوەڕپێکراوەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە بەغدای پایتەختی عێراق، کە ئەم پێشانگایە وەک شوێنێکی گشتگیرە بۆ کڕین بە جۆرێک کە لیستێکی فراوان لە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی سامسۆنگ لە یەک شوێندا دابین دەکات.
ئەم پێشانگا نوێیە ڕێگە بە کڕیارەکان دەدات کە لە نزیکەوە ئەزموونی بەرهەمە هەمەجۆرەکانی "سامسۆنگ" بکەن و زانیاری لەبارەیانەوە وەربگرن پێش ئەوەی بڕیاری کڕینی بدەن.
کۆمپانیای بەیاد یەکێکە لە بریکارە باوەڕپێکراوەکان بۆ بەرهەمەکانی "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس" لە عێراق، کە 9 هۆڵی پێشانگای لە سەرانسەری عێراقدا هەیە و بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشکراوە: بەغدا، بەسرە، کەرکوک، موسڵ و شارەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)، و کۆمپانیای بەیاد بەرەو پلانی فراوانکردن دەڕوات بۆ گەیشتن بە 12 هۆڵی پێشانگا تا کۆتایی ساڵی 2021.
بەم بۆنەیەوە، چانگ سه‌پ لى ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای "سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتى عاره‌بى " ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بە کردنەوەی گەورەترین پێشانگای بەرهەمی سامسۆنگ لە بەغدای پایتەخت و دەمانەوێت کڕیارەکانمان ئەزموونێکی کڕینی تەواو بێوێنە و سەرسوڕهێنەریان هەبێت".
و هەروەها ڕایگەیاند "ئێمە دڵنیاین کە پێشانگای نوێ باشترین و تایبەتترین ئەزموونی کڕین دابین دەکات و بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی پێگەی ئێمە لە بازاڕی عێراقیدا".
پێشانگای نوێی کۆمپانیای بەیاد لە بەغدا وەک شوێنێکی نموونەییە کە کڕیارەکان دەستیان بە لیستێکی گەورەی بەرهەمە جیاوازەکانی سامسۆنگ دەگات. هەروەها پێشانگا نوێیەکە دیمەنێکی گشتگیر لەسەر بەرهەمەکانی سامسۆنگ بۆ هەموو کڕیارەکان دابین دەکات کە لەگەڵ هەموو پێویستیەکانی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەگونجێت

Top