بەھێزی پارتی لەبەغدابەھئزی کوردستانە...

بەھێزی پارتی لەبەغدابەھئزی کوردستانە...


قۆناغێکی ھەستیاروچارەنووساز لەبەردەم خەلکی کوردستانە،کەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقە، بۆیەش گرنگەخەلکی کوردستان لە١٠-١٠ بەگەرم وگورییەوەبچنەوەسەرسندوقی دەنگدان ،تاپێگەی کوردلەبەغدابەبەھێزی بمێنێتەوە،لەگەل ئەمەشدالەکاتی دەنگدان ویژدانی خۆمان ئاسودەبکەین ودەنگ بەکاندیدێک بدەین کەبتوانێت لەبەغدامافی ھەرێم وقەوارەکەی بپارێزێت،کەئەمەش تەنھابەکاندیدانی پارتی دەکرێت چونکەھەمیشەپێشمەرگەئاساتێکۆشاون لەپێناوپاراستنی کوردستان ودەسکەوتەکانیدا،رابردووش شاھیدەبۆداھاتوو ،کەبەھیچ شێوەێک سازشیان لەسەرمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە...

تەنانەت لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق ونووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عیراق بەپێداگیری سەرۆک مسعودبارزانی بەشێکی زۆری مافەدەستوورییەکانی گەلی کوردستان جێگیرکران ،کەخودی نەوشیروان مستەفاشاھیدی ئەم راستییەیە...

لەئێستاشداکەبەرەوهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرۆین پێویستە جارێکی ترئەونوێنەرانەھەلبژیرینەوەکەداکۆکیکار و بەرگریکاری مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەبن. چونکەھێشتاپێویستیمان بەوەیە ئەو نوێنەرانە بنێرین، کە لەوێ بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن .بەدلنیاییەوەنوێنەرانی پارتی لەبەغدائەم رۆلەیان بینیوەودەسکەوتی گەورەیان بەدەست ھێناوە،بەتایبەت لەبابەتەھەستیاروگرنگەکان،
لەسەرووبەندی نزیک بوونەوەمان لەپرۆسەی دەنگدان بەپێوستی دەزانم ھەلوەستەلەھەمبەردووخالدابکەین ...

یەکەم :بۆ ئەوەی رۆڵی کورد لە بەغدا بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری کوردستان و مافەکانمان بەهێز بێتەوە، پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێزی زۆرترەوە بوونی هەبێ.ئەمەش تەنھابە دەنگ بەکاندیدانی پارتی دەکرێت چونکەپارتی پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیمانە...

دووەم :دەبێت هەموومان پابەند بین بەو کاندیدەی کەلەبازنەکان بۆمان دیاری کراوە و دەنگی پێ بدەین، هەموو کاندیدەکان بێ جیاوازی کوڕوکچی پارتین وپێشمەرگەی جەنابی سەرۆک مسعودبارزانین.ھەرپابەندنەبوونێک بەرێنماییەکان بەزیانی پارتی دەشکێتەوەکەدلنیام جەماوەری پارتیش زیانی حزبەکەیان ناوێت ،ھەمیشەش پارتی پشت ئەستووربووەبەجەماوەرەکەی ...

بۆیەش لەپێناوداھاتووێکی باشتروولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران پارتێکی بەھێزھەلدەبژێرین...

Top