فڕۆکەیەکی سەرنشینیی نوێی دروستکراوی ڕوسیا یەکەم گەشتی خۆی ئەنجامدا

فڕۆکەیەکی سەرنشینیی نوێی دروستکراوی ڕوسیا یەکەم گەشتی خۆی ئەنجامدا

 

 

 

فڕۆکە نوێیەکەی سەرنشینیی ڕووسیا ئێم ئێس-21-300 بە باڵەکانی كە لە کەرەستەی تێکەڵی ڕووسا دروستکراون یەکەم گەشتی خۆی لە ڕۆژی شەممە 25ی کانوونی یەکەم ئەنجامدا، بەرپرسانی ڕووسیا بە سەرکەوتن بەسەر سزاکانی ڕۆژئاوادا وەسفیان کرد.

فڕۆکەکە بەسەرکەوتوویی لە کارگەی فڕۆکەوانی ئیرکۆتسکەوە بەرزبووەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لەم شوێنە فڕۆکە بە کۆمەڵ بەرهەم بهێنرێت.

کرێملین چالاکانە هانی دروستکردنی فڕۆکەی سەرنشینی نوێ دەدات و بەنیازە لەگەڵ کارگەكانی فڕۆکەوانی بۆئینگ و ئێرباس پێشبڕکێ بکات.

لە ئێستادا بەشی زۆری فڕۆکەی گواستنەوەی ئاسمانی ڕووسیا لە فڕۆکەی بۆینگ و ئێرباس پێکهاتووە، بەرهەمهێنانی ئێم ئێس-21-300 دواکەوت لە نێوان سزاکانی ڕۆژئاوا کە هاوردەکردنی مەکینەکان و پێکهاتە سەرەکیەکانی تری پەک خست.

سێرگی جەمزۆڤ، سەرۆکی كارگەی رۆستێک، کە یارمەتی دروستکردنی فڕۆکەکەی داوە، گوتی: "گەشتی سەرکەوتووی ئەم فڕۆکەیە سەرکەوتنی پیشەسازی فڕۆکەوانیی ڕوسیا و سەرکەوتن بەسەر سزاکان نیشان دەدات" پێشبینی دەکرێت گەیاندنی یەکەم فڕۆکە بۆ کڕیارەکان لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022دا ئەنجام بدرێت.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top