قوتابی قۆناغی دوازدە و خۆئاماده‌كردنی بۆ خوێندن
سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی ئیلیزا بیس وارن ده‌لێ" فێربوونى باش دانانى بنچینه‌یه‌كه بۆ پاشه رۆژێكى دره‌وشاوه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆڵى دوازده‌ى ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه و بوونى چه‌نده‌ها په‌رته‌وازه‌یی و په‌رش و بلاوی و دوو دڵى و ڕاڕایی كه‌وا له قوتابی ده‌كات به ئاسانی نه‌توانى زاڵ ببێ به سه‌ر بارودۆخه‌كه و به شێوه‌یه‌كى باش و جێگیر بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌و چه‌ند وتاره‌ى داهاتوو باسى چۆنیه‌تى رێگاكان و هه‌نگاوه‌كانى خوێندن و خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ى وانه و باباتهكان به شێوه‌یه‌كى ڕاست و ته‌ندروست و كاریگهربکەم، كه‌وا له قوتابی بكات سه‌ركه‌وتوو بێت به پاڵپشتى خواى گه‌وره. پێش هه‌موو شتێک پێویسته قوتابی خشته و به‌رنامه‌یه‌كى رێك و پێك دابڕێژێ بۆ خوێندن كه بتوانێ جێ به‌جێ بكات و پاپه‌ند بێ و له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى كاته‌كانى پشوو و نان خواردن و نووستن كه هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له سه‌ر هه‌ست كردن به خاوبوونه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ى هزر و بیر‌و دوور كه‌وتنه‌وه له ڕاڕایی و دوو دڵى له كاتی خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه، گرنگترین كات بۆ خوێندن به‌یانیان زووه، بۆیه به‌یانیان گرنگه كاتژمێر 4,30 چوار و نیو هه‌ڵسان له خه‌و و نوێژكردن، پاشان بۆ ماوه‌ى (5)پێنچ خولهك هه‌ندێ ڕاهێنانى وه‌رزشیی كورت دواتر پێش كاتژمێر (5)ی ده‌ست به خوێندن تا كاتی نان خواردنى به‌یانى گرنگترین كاته بۆ خوێندن، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى وه‌رگرتنى پشوویه‌كی (15)خوله‌كى بۆ هه‌ردوو كاتژمێرێك، وا باشتره كاتى دانانى خشته‌ى خوێندن به كاتژمێر نه‌بێت، چونكه ئاسان نابێت پاپه‌ند بوون بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ، بۆیه به بۆچوونى من وا باشتره بۆ نموونه كاتى به‌یانیان كاتژمێر(5-8) خوێندن بێ دواتر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى چه‌ند خوله‌كێك بۆ ماوه‌ى (10-20)خولهك پشووی كورت یان ڕۆیشتن به پێى له ناو ژوور، چونكه ڕۆیشتن خانه‌كان چاڵاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كاتى چێشته‌نگاو كاتى ده‌وروبه‌رى (9-11.5) دووباره خوێندن، دواتر له (11,5تا 12.5) نوستن و پشوودان ده‌وروبه‌رى كاتژمێر (1) نان خواردنی نیوەرۆ، له كاتژمێر (2-6,5)خوێندن له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى نیو كاتژمێر پشوو وه‌رگرتن، دواتریش كاتژمێر(7-8) نان خواردنى ئێواره، ئینجا له كاتى شه‌و كاتژمێر(8-10) پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌تانه‌ى خوێندراوه به ڕۆژ، پاشانیش له‌دواى كاتژمێر(10,5)ى شه‌و خۆ ئاماده كردن و چوونه سه‌ر جێگا و نووستن، واته كاتژمێر(10,5-4,5)ى به‌یانى کاتی نووستن بێ، له بیرمان نه‌چێت له هه‌ر ڕۆژێك خوێندنه‌وه ته‌رخان نه‌كرێ بۆ چه‌ند بابه‌تێك، وا باشه ڕۆژانه یه‌ك بابه‌ت یان دوو بابه‌ت به پێى توانا و ڕاهاتن و زاڵ بوونى قوتابی به سه‌ر بابه‌ته‌كه ته‌رخان بكرێ تا ته‌واوی ده‌كات، ئینجا بچێته سه‌ر بابه‌تى تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بگونجێ شوێنێكى ئاسوده و خامۆش و هێمن بێت، نابێ ژوورەکە چێشتخانه ونووستن و ژووری سه‌ره ڕێ بێ، به‌ڵكو لابه‌لا و دوور بێ له هاتوچۆی ئه‌ندامانى ماڵه‌وه و مێوان، پێویسته قوتابی خۆى ڕزگار بكات و دووربكه‌وێته‌وه له هه‌موو په‌رش و بلاوی ژاوه و ژاو په‌رته‌وازه‌یی و هه‌موو ئامێرێكى ته‌له‌فزیۆن و لاپ‌تۆپ و مۆبایل و فیسبووك و تویته‌ر و سناپ و ئه‌وانى دیكه بكوژێنێته‌وه و بهكارین نه‌هێنێ له كاتى خوێندن، چونكه ناتوانێ بخوێنێ ته‌نها له كاتى پشووه‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر پێویست بوو بۆ ماوه‌یه‌كى كورت به‌كاریان بهێنێ و بیر‌و هزری به‌و ئامێرانه سه‌رقال و پژگال نه‌كات.
توێژینه‌وه‌كان وایان ده‌رخستوه ئه‌و قوتابییانه‌ى كه‌وا ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و په‌رش و بلاویانه له ده‌وروبه‌ری خۆیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه نمره‌ى باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و خشته‌یه قوتابی نابێ له بیری نەچێت پێش هه‌موو شتێ سیقه و متمانه‌ت به خودا هه‌بێت به خۆی هه‌بێت، چونكه هه‌موو ماندووبوون و هه‌وڵدانێك بێ شك و گومان به‌رهه‌م و ئه‌نجامى نایابی ده‌بێت به پاڵپشتى خوای گه‌وره، له وتاره‌كانى داهاتوو درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی