لە كوردستان ڕێكاری پێویست بۆ ڕێگەگرتن لە پەتای خوێنبەربوون دەگیرێتە بەر
دوای ئەوەی یەکێک لە تووشبووانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی گوندی گۆڕەزی دەڤەری سۆران گیانی لەدەست دا، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە چەندین ڕێكاری دەست نیشان كردووە كە پێویستە پەیڕەو بكرێن:
سه‌ربڕین له سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان بێت و به‌پشكنین و مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازاڕ و له‌سه‌ر ڕێگاكان و لاكۆڵانه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت .هەروەها پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كان پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات كه‌ره‌نتینه‌كانی ئاژه‌ڵ له مه‌رز و فڕۆكه‌خانه‌كاندا پێویسته پشكنینی ورد بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكه‌ن كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان بە مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵه‌كان .
لەلای خۆشیەوە وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی هەرێمی كوردستان ڕێكاری پێویست ده‌گرێته به‌ر بە مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی شوشتنی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی "گەنە و قڕنە" كه هۆكاری سه‌ره‌كیی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونه له نێوان ئاژه‌ڵه‌كان.
شایانی باسە تای خوێنبەربوون، پەتایەكی ڤایرۆسییە واتە گوازراوەیە، بەهۆی تێكەڵبوون و لە ڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، نیشانەكانیشی بریتین لە: دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوە، ئازاری جومگەكان، سكچوون، تا، هیلاكی و لاوازی، ئەم جگە لە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبوونی كێشە لە دەماغ، بێ هۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر.