كابینەی نۆیەم ،وەرچەخانێكی نوێ لەسیستەمی كاركردن،

كابینەی نۆیەم ،وەرچەخانێكی نوێ لەسیستەمی كاركردن،


لەگەل ئەوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان،ھاوکات بوولەگەل چەندین قەیرانی ئابووری و تەندروستیی،بەلام سەرەرای ھەمووبەربەست وئاستەنگەكان ،چەندین هەنگاوەی گرنگی نا بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت ،کەدیارترنیان بوونی ھەماھەنگی بوولەنێوان ھەردوودامەزراوەی یاسادانان وجێبەجێکردن،کەبەوەرچەخانێكی نویێ دادەندرێت لەسیستەمی كاركردن، لەپێناوبەرژەوەندی گشتی وباشترجێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم.جگەلەوەی ھەمیشەکابینەکانی حکوومەت متمانەلەپەرلەمان وەردەگرن،ھەرەھالەراپەراندنی کارەکان تەواوکەری یەکترن،گرنگەھەمیشەھەماھەنگ وھاوکاربن
تەنانەت خودی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەستپێشخەری کردولەدانیشتنێکی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوو،بۆماوەی10كات ژمێر زۆرراستگۆیانەوبەشەفافیەتەوەقسەی خۆی كردووولامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە،وێرای ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، 96 جار وەزیروبەرپرسانی باڵای حکوومەت ھاتۆنەتە پەرلەمان و 275 جار بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمانیان کردووە.جگەلەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەجیاوازەکان 4 هەزار و 313 پرسیاریان ئاراستەی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کردووە، لەو ژمارەیەش حکومەت وەڵامی 3 هەزار و 862 پرسیاریان داوەتەوە.
بێگوومان ئەم جۆرەلەھەماھەنگی ولێک نزیک بوونەوەی ھەردوودامەزراوەبالاییەی کوردستان گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە،لەھەمان كاتیشدا چەندین سیحری بەتالکردۆتەوەكەدەیانەویست لەم پەنایەداخۆیان بەدەربێخن وموزایەدەبكەن ، واوێنایان دەكردكەپەرلەمان ناتوانێت حكومەت بانگھێشت بکات، یانیش حكومەت ناوێرێت بێتەبەردەمی پەرلەمان،بۆیەش ئەم ئامارەیەی سەرەوەدەریخست،پەیوەندی ھەردوودامەزراوەکەبەھێزەھاوکاروھەماھەنگن لەپێناوبەرژەوەندی گشتی،
لەم چوارچێوەیەداپێویستەلەئاییندەشدابەھەمان شێوازدرێژەبەکارەکان بدرێت وپەرەی زیاتر بەھەماھەنگی نێوان حکوومەت وپەرلەمان بدرێت لەپێناوبەرژەوەندی گشتی ...

Top