كۆبوونەوەیەك بۆ پەسندكردنی پەیکەری ئەنجومەنی ڕاژەی فەرمانبەران بەڕێوەچوو
دوێنێ (سێ شەممە) بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی تایبەت بە ئەنجومەنی ڕاژەی فەرمانبەرانی حكومەتی ھەرێم سازكرا.
لهم كۆبونهوهیەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی کارو ڕۆڵی ئەنجومەنی گشتی ڕاژەو ڕێکخستنەوەی میلاکات كراوە، كە زیاتر جەخت كردنەوە بوو لە پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لە بابەتی ڕێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی چاكسازیی ئیداری و ڕێکخستنی پلەبەندیی ڕاژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتیدا، بە پێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاری کردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت، لە تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا هەیکەلیەتی ئەنجومەنی ڕاژە پەسەند کرا و بڕیاردرا کەدەست بکرێ بەپڕکردنەوەی پەیکەرەکە لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا.
شایانی باسە ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.