لە سلێمانی كۆڕێكی شیعری بۆ (ئەحمەد محەمەد)ی شاعیر سازكرا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 8/8/2022 ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە شاری سلێمانی كۆڕێكی هونەری ساز كرد .
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بە هاوبەشی گروپی موزیكی (سنەوەبەر) كۆڕێكی شیعر و موزیكی بۆ شاعیری گەورەی كورد(ئەحمەد محەمەد) سازكرد .
لەم كۆڕەدا كە ژمارەیەك نووسەر و ئەدیب و كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی ئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون, خوێندنەوە كرا بۆ کتێبی ماستەرنامەی (وێنەی شیعری لە دیوانی (تەمەن) ی (ئەحمەد محەمەد) لە نووسینی ئیدریس محەمەد رەزا .
ئاسۆ كاكەیی